#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

شێرپەنجەی پێست چییە؟ نیشانەکانی چیین؟

هەواڵی / 26/3/2021 172 جار بینراوە

شێرپەنجەی پێست چییە؟

شێرپەنجەی پێست باوترین جۆری شێرپەنجەیە کەمرۆڤ تووشی دەبێت ،وەك لەئەندامەکانی تری لەش.

نیشانەکانی شێرپەنجەی پێست چیین؟

ـ گرێ لەپێستدا بۆ ماوەیەکی زۆر
ـ برینی پێست کەسارێژ دەبێت وسەرهەڵدەداتەوە
ـ گۆڕانی رەنگی پێست
ـ خوێنبەربوون لەپێستدا لە خۆڕایی، یان دوای بەرکەوتنێکی بچووک

شێرپەنجەی پێست لەکام کەسدا باوە؟

ـ لەدوای تەمەنی ٤٥ سالیدا
ـ سپی پێستەکان
ـ موو زەردەکان
ـ چاو شین و سەوزەکان
ـ زۆرترین بەشیش کەتووشی دەبێت دەمو چاوە

کاتێک گومانمان لەبوونی شێرپەنجەی پێست کرد،پێویستە چی بکەین؟

لەکاتی گومانکردن لەبوونی هەریەکێک لەنیشانەکانی شێرپەنجەی پێست، بۆ دڵنیابوونەوە لە لەشساغی خۆمان پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆری پێست بکەین

چۆن لەسەرهەڵدانی شێرپەنجەی پێست خۆمان بپارێزین؟

ـ بەکارهێنان کرێمی دژەخۆر
ـ داپۆشینی لەش بەجل و بەرگی گونجاو
ـ لە سەرکردنی کلاو شەبقە
ـ لە چاوردنی چاویلکەی دژە خۆر

د.دیندار شەریف قرتاس
دکتۆرا لەنەخۆشییەکانی پێست

زۆرترین بینراو