#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

کەڵەشاخ چارەسەرە بۆ ئاڕەقە کردن لەنێوان لەپی دەستەکاندا

هەواڵی / 26/3/2021 197 جار بینراوە

چارەسەرێکی سروشتی بێ وێنە
کەڵەشاخ چارەسەرە بۆ ئاڕەقە کردن لەنێوان لەپی دەستەکاندا

نوسینی : کرێکار ڕوستایی
شارەزا و خاوەن بڕوانامە لەبواری کەڵەشاخ
کەڵەشاخ چارەسەرێکی سروشتی بێ وێنە لەئێستادا خەڵکی بەشێکی زۆر بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاری دێنن و ئەنجانی دەدەن،وە کاریگەری و سوودێکی یەکجاری باشی هەیە،بۆ ئارەقە کردن لە نێوان لەپی دەستەکاندا،وە بەسوودە بۆ سڕبوونی سەرە پەنجەو گەرم بوونی ناو لەپی دەست یا ئارەق کردنی زۆر لەنێو لەپی دەستەکاندا.

لەجێگای بەکارهێنانی دەرمان و چارەسەری تردا،کەڵەشاخ بەکارهاتووە و تاقیکراوەتەوە ،کە باشترینە بۆ گەرم بوون و سڕوونی سەری پەنجەو ئاڕەقە کردن لەنێوان لەپی دەستەکاندا.

خاڵە گرینگەکانی شوێنی ئەنجامدانی کەڵەشاخ
باشترین خاڵ بۆ ئاڕەقە کردن لەنێو لەپی دەستەکاندا،هەر سێ خاڵی :

☑خاڵی(8) کەوابەستەیە بە خاڵی.

☑خالی(10) کەوابەستەیە خاڵی سیەکان.

☑خاڵی(C7) کەوابەستەیە بۆ سەرجەم نەخۆشیەکان.

تێبینی(TB) گەرلەنێوانی شان و ملدا سێ کووپی لێ بدرێت،واتا خاڵی (C7)خۆی یەک دانەیە و جێگای دیاری کراوە بەپێی نەخشەی زانستی کەڵەشاخ وە خاڵی (T4) کەدەکاتە دوو کووپ لای ڕاست و چەپی دەدرێت،لەیەک نزیکن هەردووکیان.کاریگەری باشی دەبێت،بەڵام بەمەرجێ دەبێ سێ جەلسە لەدوایی یەکەوە بیکات بەسەر یەکەوە،بۆنموونە (45)ڕۆژ جارێک دەبێت کەڵەشاخ بکاتەوە،مەبەستمان لە خاڵی(8) و (10) ئەوەیە کەلە وێنەکە بەدروستی دیارە خاڵە سەرەکیەکانی ئارەقەکردنەوە لەنێو لوپی دەستدا.

زۆرترین بینراو