#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

بەردەڕەش... بەماوەی دوو ساڵ 23 كەس تەواوی قورئانیان لەبەركردوە

هەواڵی / 24/3/2021 131 جار بینراوە

بەردەڕەش... بەماوەی دوو ساڵ 23 كەس تەواوی قورئانیان لەبەركردوە

 

دەزگای قەڵەم بۆ لێكۆڵینەوەی قورئان لە قەزای بەردەڕەش ئاهەنگی لەبەركردنی قورئان بۆ 23 قوتابی سازدەكات.
دەزگای قەڵەم بۆ لێكۆڵینەوەی قورئان لە شارۆچكەی ڕۆژڤیا لە سنوری قەزای بەردەڕەش، ئاهەنگی لەبەركردنی قورئانی پیرۆز بۆ 23 قوتابی سازدەكات، كە لەماوەی كەمتر لە دوو ساڵدا هەموو قورئانیان لەبەر كردوە، هاوكات دەزگاكە جیا لەوان كۆمەڵێك كەسی دیكەش خەڵات دەكات كە مۆڵەتی زانستیان وەرگرتووە لە زانستی میرات و لەبەركرنی 40 فەرموودەكەی پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێت.

لە دەزگای قەڵەم بە ماوەی 5 ساڵ 55 كەس توانیویانە تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەر بكەن، كە 23 یان لەمڕۆدا بڕوانامەو خەڵاتی دەرچونیان پێدەبەخشرێت، كە ژمارەیان 4 كوڕ و 19 كچن.


زۆرترین بینراو