#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگیی‌ ئه‌مریكا كه‌وته‌ خـواره‌وه‌

هەواڵی / 27/2/2021 195 جار بینراوە

فڕۆكه‌وانه‌كانی‌ گیانیان له‌ده‌ستدا
فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگیی‌ ئه‌مریكا كه‌وته‌ خـواره‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
له‌ ئاكامی‌ كه‌وتنه‌ خـواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگیی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ ویلایه‌تی‌ (ئالاباما) له‌ باشوری‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ئه‌و ووڵاته‌, ده‌سته‌ی‌ فڕۆكه‌وانیی‌ فڕۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا, سه‌رۆكایه‌تیی‌ هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی‌ ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ جه‌نگیی‌ سه‌ر به‌ هێزه‌كانیان له‌كاتی‌ مه‌شق و ڕاهێناندا كه‌ له‌ بنكه‌ی‌ هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی‌ (میسیسپی)یه‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتبوو, له‌ نزیك فڕكه‌خانه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ (مۆنتۆگۆمێری) كه‌وتووه‌ته‌ خـواره‌وه‌.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی‌ ئه‌مریكادا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌: له‌ ئاكامی‌ كه‌وتنه‌ خـواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌كه‌دا, هه‌ردوو فڕۆكه‌وانی‌ ناو فڕۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

زۆرترین بینراو