#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

ڕوسیا به‌ به‌های‌ (13) ملیار دۆلار چه‌كی‌ فرۆشتووه‌

هەواڵی / 27/2/2021 109 جار بینراوە

ڕوسیا به‌ به‌های‌ (13) ملیار دۆلار چه‌كی‌ فرۆشتووه‌
 
شه‌ن پرێس:
وولاَتی‌ ڕوسیا له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی‌ (2020)ی‌ ڕابردوودا به‌ به‌های‌ زیاتر له‌ (13) ملیار دۆلار چه‌كی‌ فرۆشتووه‌ و له‌ پێشه‌نگی‌ ئه‌و ووڵاتانه‌دا بووه‌ كه‌ چه‌كیان به‌ ووڵاتانی‌ دیكه‌ فرۆشتووه‌.
پێگه‌ی‌ (ئیلاف) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ ڕابردوودا, ڕوسیا به‌ به‌های‌ زیاتر له‌ (13) ملیار دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی‌ سه‌ربازیی‌ به‌ ووڵاتان فرۆشتووه‌.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاژانسی (نۆفۆستی‌)ی‌ ڕوسیایی‌ له‌ (ئه‌لیكسانده‌ر میخیف)ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ (ڕوس ئه‌بۆرۆن ئێكسپۆرت)ی‌ گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ هه‌نارده‌ی‌ چه‌كی‌ ڕوسیایی‌ بۆ ووڵاتان, كه‌ ووتویه‌تی‌: سه‌ره‌ڕای‌ سزاكان و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا, كۆمپانیاكه‌مان توانیویه‌تی‌ به‌ بڕی‌ زیاتر له‌ (13) ملیار دۆلار چه‌ك بفرۆشێت.
ئه‌مه‌و به‌پێی‌ زانیارییه‌كان, ووڵاتی‌ ڕوسیا ساڵانه‌ به‌ به‌های‌ ملیاره‌ها دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی‌ سه‌ربازی‌ به‌ زیاتر له‌ (50) ووڵاتی‌ جیهانی‌ ده‌فرۆشێت.

زۆرترین بینراو