#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

ته‌نها به‌ (كــه‌ره‌وز) گورچیله‌كانت پاك بكه‌ره‌وه‌

هەواڵی / 26/2/2021 354 جار بینراوە

ته‌نها به‌ (كــه‌ره‌وز) گورچیله‌كانت پاك بكه‌ره‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
پسپۆڕانی‌ بواری‌ خۆراكی‌ و گیا ده‌رمانی‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئازار و گرفتی‌ گورچیله‌كانیان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌ كه‌مترین خه‌رجی‌ و كه‌مترین ماوه‌ گورچیله‌كانیان پاك بكه‌نه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خـواردنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ كه‌ره‌وز به‌ باشترین ڕێگا چاره‌ ده‌زانن.
پسپۆڕان شێوازی‌ ئاماده‌كردنی‌ ئاوی‌ كه‌ره‌وزه‌كه‌شیان به‌م شێوه‌یه‌ بۆ دیاری كردووین:
1/ ته‌نها چه‌پكێ‌ (ده‌سكێ‌) كه‌ره‌وز بهێنه‌ و جوان بیشۆره‌وه‌.
2/ جوان كه‌ره‌وزه‌كه‌ وورد بكه‌ و بیكه‌ ناو مه‌نجه‌ڵێكه‌وه‌ و بڕێك ئاوی‌ تێبكه‌.
3/ بۆ ماوه‌ی‌ (10) خوله‌ك بیكوڵێنه‌ و پاشان لێی‌ گه‌ڕێ‌ هه‌تا سارد ده‌بێته‌وه‌.
4/ بیپاڵێوه‌ و بیكه‌ره‌ ناو ده‌فرێكی‌ پاكه‌وه‌ و پاشان بیكه‌ره‌ ناو سه‌لاجه‌وه‌.
ڕۆژانه‌ پێش نانخـواردنی‌ به‌یانی‌ كوپێكی‌ لێ‌ بخۆره‌وه‌ و دڵنیابه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ته‌واوی‌ گرفته‌كانی‌ گورچیله‌كانت ناهێڵێ‌ و هه‌ست به‌ ئارامی‌ و پشوویه‌كی‌ باش ده‌كه‌یت, چونكه‌ كه‌ره‌وز به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ ده‌رمانێكی‌ سروشتیی‌ زۆر باش و كاریگه‌ره‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ گورچیله‌كان.

زۆرترین بینراو