#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

یەک سەعات دادگەری خێری لە ٦٠ ساڵ عیبادەت زیاترە!!

هەواڵی / 24/2/2021 244 جار بینراوە

مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی : یەک سەعات دادگەری خێری لە ٦٠ ساڵ عیبادەت زیاترە!!

شه‌ن پرێس :
ماوەیەک بەشوێن کەرەسەی وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەگەڕام کەدەڵێت: بۆچ خوا ئینسانی دروست کردووە؟
لەوەڵامی ئەوەدا کە خوا مرۆڤی بۆ عیبادەت دروست کردووە، زۆر گەڕام و شتی زۆرم دییەوە، خودا یاربێ لە فرسەتێکدا بڵاوی دەکەمەوە..

من دەمویست دەقی قورئان یافەرموودە بێنمەوە بۆ ئەوەی خاوەن پرسیار لێی روون بێ کە عیبادەت لەئیسلامدا تەنیا ئەنجامدانی دروشمەکانی وەک نوێژ و رۆژوو نییە، بەڵکو هەموو گۆشەیەکی ژیان دەگرێتەوە..
یەکێ لەو دەقە گرنگانەی هێناومە ئەم فەرموودەیە کە دەفەرموێ:" حديث مرفوع، حدثنا مُحَمَّدُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ بْنِ عَلِيٍّ ، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ اللە بْنِ عَبْدِ السَّلامِ ، قَالَ : ثنا أَحْمَدُ بْنُ عِيسَى بْنِ يَزِيدَ ، ثنا عَمْرُو بْنُ أَبِي سَلَمَةَ، ثنا إِبْرَاهِيمُ بْنُ مُحَمَّدٍ الأَنْصَارِيُّ ، عَنْ عَلِيِّ بْنِ ثَابِتٍ ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ سِيرِينَ ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللە صَلَّى اللە عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " عَدْلُ سَاعَةٍ خَيْرٌ مِنْ عِبَادَةِ سِتِّينَ سَنَةً ، قِيَامَ لَيْلِهَا ، وَصِيَامَ نَهَارِهَا ، وَجَوْرُ سَاعَةٍ فِي حُكْمٍ أَشَدُّ وَأَعْظَمُ مِنْ مَعْصِيَةِ سِتِّينَ سَنَةً " .

واتە: " ئیبنو سیرین لەئەبوهورەیرەوە دەیگێڕتەوە کە گوتویەتی: پێغەممەری خودا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: دادگەریکردنی یەک سەعات - لەحوکمدا- چاکترە لە عیبادەتی شەست ساڵ، شەوەکەی شەونوێژ بکات، و رۆژەکەیشی بەڕۆژوو بێت، وە زوڵمی یەک سەعاتیش لەحوکمدا خراپترە و گەورەترە لەگوناهی شەست ساڵ ..

ئەم فەرموودەیە ئیبنو حەجەری عەسقەلانی ریوایەتی دەکات، من متمانەی تەواوم بە شێخی ئیبنو حەجەر هەیە، بەڵام بۆ زیادە دلنیایی گەڕام تا بزانم ئەم فەرموودەیە لە چەند رێگەوە هاتووە؟

دیتم لە بیست وحەوت رێگەوە ریوایەت کراوە، لەم بیست وحەوت رێگەیەدا پیاوانی سەنەدەکان، واتە: ئەوانەی ریوایەتیان کردووە ٧ یان سەحیحن، ١٠ یان حەسەنن.. ئەو دەریوایەتەکەی تر پیاوانی لاوازیان تێدایە..

کاتێ کەبەتەواوی زانیم فەرموودەکە دروستە ئەوا پێشکەش بە خوێنەرانی ئازیزی دەکەم تا بەتەواوی لێیان روون بێت کە عیبادەت لە ئیسلامدا تەنیا ئەنجامدانی دروشمەکان نییە، هەروەها مژدەیەکیش بێ بۆ ئەو کاربەدەستانەی لەدەسەڵاتیاندا دادگەرو عادڵن خۆشی لە خۆیان، کە یەک سەعاتی کاریان خێری شەست ساڵ عیبادەتی هەیە، کە لەم شەست سالەدا، بەشەو شەو نوێژی کردبێ، و بەڕۆژیش بەڕۆژوو بووبێت.. هەروەک هەڕەشەیەکی گەورەشە بۆ ئەوانەی کە گەندەڵ و زاڵم و ستەمکارن..

زۆرترین بینراو