#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

بابەکر زێباری: بەغدا لەگەڵ هەرێم رێكنەكەوێت، داعش عێراق داگیردەكات

هەواڵی / 24/2/2021 204 جار بینراوە

بابەکر زێباری: بەغدا لەگەڵ هەرێم رێكنەكەوێت، داعش عێراق داگیردەكات


بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێم
  _دۆخی ناوچە کوردستانییەکان بە ھۆی زیادبوونی داعشەوە زۆر خراپ بووە و ئەگەر حکوومەتی عێراق لەگەڵ ھەرێم نەگاتە رێککەوتن، ناوچەکانی دیکەی عێراقیش دەگرێتەوە.
_ ھەندێک شوێن لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بووەتە مۆڵگە بۆ داعش بەھۆی ئەوەی ھیچ ھێزێکی کوردی و عێراقیی لێ نییە، ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە، چونکە داعش لەوێ خۆیان رێک دەخەنەوە و کردەوە ئەنجامدەدەن، جگە لەوەش ئەو ھێزە عێراقیانەی لە ناوچە کوردستانییەکانن، چەندین جۆرە ھێزن و بێ سەرکردایەتین و ھەر کەسێکیش بە ئارەزووی خۆی مامەڵە دەکات، بۆیە دۆخی ناوچە کوردستانییەکان زۆر مەترسیدارە.
_داعش بەردەوام ھێرش دەکاتە سەر ھێزە عێراقییەکان و دەیانکوژێت، گوندەکانیش لە ترسی داعش چۆڵدەکرێن، بۆیە رۆژ بە رۆژ دۆخەکە بەرەو خراپتر دەچێت و ئەگەر چارەسەری بنەڕەتی نەکرێت، زۆر زۆر خراپتر دەبێت.
_ئەگەر حکوومەتی عێراق لەگەڵ ھەرێم نەگاتە رێککەوتن، دۆخەکە خراپتر دەبێت و ناوچەکانی دیکەی عێراقیش دەگرێتەوە و تەشەنە دەکات، چونکە داعش بە ھۆی لاوازیی ھێزە عێراقییەکانەوە، زۆر بەهێز بووە.
_ حکوومەتی عێراق ھیچ رێگایەکی دیکەی نییە جگە لەوەی لەگەڵ ھەرێم بگاتە رێککەوتن، بەغداش نایەوێت بیکات، چونکە دەزانێت زۆرینەی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان کوردن و ناوچەی کوردستانین، ھەر بۆیەش ماددەی ١٤٠ جێبەجێ ناکەن، چونکە ترسیان ھەیە ناوچەکان بێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان، کە لە کۆتاییشدا ھەر وا دەبێت.

زۆرترین بینراو