#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

دە ھۆکار بۆ دروست بوونی تەقوا لە مرۆڤدی ئیمانداردا

هەواڵی / 24/2/2021 256 جار بینراوە

دە ھۆکار بۆ دروست بوونی تەقوا لە مرۆڤدی ئیمانداردا

شه‌ن پرێس :
١_ الخوف من العقاب اخروي :- ترسان لە سزای ناو گۆڕ و زیندو بونەوەی قیامەت و ساحەی مەحشەر لێپرسینەوەی خوای گەورە.
٢_ الخوف من العيقاب دنياوي:- ترسان لە سزای دونیا چونکە ھەند کات کات ھەر لەدونیا سزای ھەندێ تاوان وەرئەگری.
٣_ رجاء ثواب اخروي:- داواکردنی پاداشتی دوا ڕۆژ کە ڕازی بوونی خوایە و بەدەستھێنانی بەھەشت .
٤_ رجاء ثواب دونياوى :-  داواکردنی پاداشتی دونیا وەک ئیمان و احسان و کاری چاکە و ماڵ و ڕسقی حەڵال
٥_ الحياء من النظرة الله جل و على :-  شەرمکردن لە خوای پەروەردگار کە دایم چاودێرە بەسەر مانەوە .
دوو مەلائیکەتەی بۆی داناوین لەسەر شانی ڕاست و چەپ کە ھیچ وشەیەک لە دەمانەوە دەرناچێ ئیلا ئەینوسن ،
ھیچ کردەوەیەک نییە ئیلا ئەینوسن .
٦_ توقیر اللە و تعظم جلاه :- واتا ڕەچاو کردنی گەورە یی و بەتوانای خوای گەورە .واتا  کاتێک تاوان دەکەیت بیر بکەیتەوە لە وەی تۆ سەرپێچی کێ ئەکەیت .
٧_ شکرە علی نعمه بطاعة:- شوکری خوای گەورە بکەیت بە ئەنجامدانی بەندایەتی بۆی .
٨_ الصدق في محبته :- ڕاستگۆی لە خۆشویستنی خوای گەورە .
٩_ الخوف محسابته:- ترسان لە لێپرسینەوەی خوای گەورە لە ڕۆژێکدا کە خوای گەورە ھەموو بەندەکانی کۆ ئەکاتەوە لە ئادەم تا خاتم و لێت ئەپرسێتەوە لە ورد و درشت .
١٠_ العلم باللە :-  خوا ناسین بەو واتایە بزانیت خوا کێیە بیناسیت ناوەکانی سیفاتەکانی .
عیلمەکەئ داناییەکەی  لێزانییەکەی...............ھتد

تەفسیری قورئانی پیرۆز
د. عبداللطيف احمد مصطفى


زۆرترین بینراو