وه‌زاره‌تى ناوخۆ: داوه‌ت و شایى و پرسه‌و سه‌رقه‌بران سزاكه‌ى 2ملیۆن دیناره
هەواڵی /
23/2/2021
119 جار بینراوە
وه‌زاره‌تى ناوخۆ: داوه‌ت و شایى و پرسه‌و سه‌رقه‌بران سزاكه‌ى 2ملیۆن دیناره
لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنابڕیاری دا بە بەردەوامی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.
هەر بەپێی بڕیارەکان کە دوای
کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
دەرچووە، بۆنه و یاده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز راده‌گیرێت به بێ ئه‌وه‌ی
هیچ گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت.
بڕیارەکان بریتین لە:
یه‌كه‌م: پرۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م رێكارانه‌ی ئێستا و به رێنمایی توندی ته‌ندرووستی.
دووه‌م:
پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م رێكارانه‌ی ئێستا و
رێنمایی توندی ته‌ندرووستی.
سێیه‌م: بۆنه و یاده
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز راده‌گیرێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ گردبوونه‌وه و
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت و داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و
رێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین زیاتر هاوكارمان بن.
چواره‌م:
ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگا، ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن
به مه‌به‌ستی زیاتر توندكردنی رێكاره‌كانی ته‌ندرووستی به تایبه‌تی
به‌ستنی ماسك، رێگه نه‌دان به گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه و جێبه‌جێكردنی
سزای نه‌به‌ستنی ماسك به پێی به‌یانی ژماره (52)ی ساڵی (2020).
پێنجه‌م: هه‌موو چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران له یاریگاكان ئه‌نجام ده‌درێت.
شه‌شه‌م:
سنوورداركردنی هاتنی گه‌شتیاران له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی
كوردستان، جگه له ئاژانس و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوپه‌یمانان، دیپلۆماتكاران، شانده
فه‌رمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن به پێی رێنماییه
ته‌ندرووستییه‌كان.
حه‌وته‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی داوه‌ت، شایی، چوونه
سه‌ر قه‌بران، دانانی پرسه به‌رده‌وام ده‌بێت و بنكه‌ی پۆلیس، موختاری
گه‌ڕه‌ك به‌رپرسیارن و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به بڕی (2.000.000) دوو
ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ ده‌كرێت.
هه‌شته‌م: ئه‌نجامدانی
نوێژكردن له مزگه‌وته‌كان و كه‌نیسه‌كان و په‌رستگاكان، به‌پێی رێنمایی
توندی ته‌ندروستی ده‌بێت و به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه پێشتر وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایگه‌یاندووه.
نۆیه‌م: هه‌ر كاتێك
بارودۆخه‌كه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ئاڵۆز بوو، وه‌زیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ
وه‌زیرانی ته‌ندروستی، خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ
پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بڕیاری پێویست
ده‌ده‌ن.
ده‌یه‌م: فه‌رمانگه حكومییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له
جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌یوه‌ندیداره‌وه
چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكارانه ده‌كرێت، به‌پێی مادده‌ی حه‌فته‌م
له به‌یانی ژماره (52)ی ساڵی 2020.
یازده‌یه‌م: ته‌نها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رپرسیاره له بڵاوكردنه‌وه‌ی داتاكانی كۆرۆنا.
دوازده‌یه‌م:
سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه به‌گیانێكی به‌رزی پڕ
به‌رپرسیاره‌تی له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه هاوكار و
پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بوون له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه و
داوایان لێ ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام بن له هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌ت.
سیانزده‌هه‌م: ئه‌م به‌یانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.

