#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

وەزارەتى پێشمەرگە: لەبەر مەترسى داعش هێزەکانمان خستووەتە ئامادەباشییەوە

هەواڵی / 23/2/2021 190 جار بینراوە

١٣ لیوا موچە بەبێ لێیبڕین وەردەگرن
وەزارەتى پێشمەرگە: لەبەر مەترسى داعش هێزەکانمان خستووەتە ئامادەباشییەوە

شه‌ن پرێس:
ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، تەنیا ١٣ لیوا هاوبەشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە موچە بەبێ لێیبڕین وەردەگرن پارەکەش هى ئەمریکایە نەک بەغدا.

جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێم، به‌ ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، داوایانکردووە سەرجەم فەرمانبەرانى وەزارەتى پێشمەرگە موچەکانیان بەبێ لێبڕین وەربگرن، بەڵام حکومەتى هەریم پێی وتوون ناتوانن.

ئەوەشى ئاشکراکرد، لەکاتى شەڕى داعش هاوکارییەکانى ئەمریکا بۆ وەزارەتى پێشمەرگە زۆربووە بەجۆرێک لە ساڵى ٢٠١٦دا، ٤٦٠ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام دواتر ساڵ بە ساڵ کەمتر کراوەتەوە و لە ئێستادا ساڵانە ١٨٠ ملیۆن دۆلار وەک موچە و هاوکارى بۆ پێشمەرگە دەنیرێت.

جەبار یاوەر ئاماژەى بەوەشکرد، لەبەر مەترسى داعش هێزەکانیان خستووەتە ئامادەباشییەوە.

زۆرترین بینراو