د.شایان عەسكەری: ئاسایشی هەولێر ڕێگە نادات پەرلەمانتاران سەردانی سزادراوانی بادینان
هەواڵی /
23/2/2021
64 جار بینراوە
سزادراوان
مانیان لەخواردن گرتوە
د.شایان عەسكەری:
ئاسایشی هەولێر ڕێگە نادات پەرلەمانتاران سەردانی سزادراوانی بادینان
شهن پرێس:
د.شایان عەسكەری
دهڵێت، سزادراوانی بادینان مانیان لەخواردن گرتوەو ڕەوشی دەرونیو تەندروستییان
باش نییە. ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه ئاسایشی هەولێر ڕێگە نادات پەرلەمانتاران
سەردانی سزادراوانی بادینان بكەن.
د.شایان عەسكەری،
پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان بەسایتی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووه، چەند ڕۆژێكە لەهەوڵدان
بۆ ئەوەی سەردانی چالاكوانو ڕۆژنامەنوسانی بادینان بكەن لەزیندان، بەڵام بەرپرسانی
ئاسایش ڕێگەیان پێ نادەن.
بەوتەی ئەو
پەرلەمانتارە، "قسەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی هەولێرو نوێنەری ئەنجومەنی
ئاسایش كردوە، بەڵام ئەوان دەڵێن، "دەبێت قسە لەگەڵ سەروی خۆمان بكەین ئینجا
وەڵامتان دەدەینەوە"، بهڵام تائێستا وەڵامی داواكارییەكەیان نەدراوەتەوە.
د. شایان عەسكەری
ئاماژەی بەوەش كردووه كه سزادراوانی بادینان مانیان لەخواردن گرتوەو ڕەوشی دەرونیو
تەندروستییان باش نییە، "ئێمە خاوەنداریی لەو دۆسیەیەو سەرجەم دۆسیەی ئازادیخوازان
دەكەین".
ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، دادگای هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی
بەسەر پێنج ڕۆژنامەنوسو چالاکوانی بادیناندا سەپاند، بڕیارهكهی دادگا كاردانهوهو
ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.