#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

د.بەشیر حەداد: ئومێد هەیە هەولێر و بەغدا پێش پەسەندکردنی بودجەی 2021 بگەنە رێککەوتن

هەواڵی / 23/2/2021 48 جار بینراوە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
د.بەشیر حەداد: ئومێد هەیە هەولێر و بەغدا پێش پەسەندکردنی بودجەی 2021 بگەنە رێککەوتن

شه‌ن پریس:
رۆژی سێشەممە 23 شوباتی 2021، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هێشتا کۆتا کۆپی هەموارکراوی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەگەشتووەتە دەست سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.

حەداد، روونیشکردەوە، کە بەمەبەستی تەواوکردنی خولی دانووستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بواری دیاری کردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی 2021، شاندی حکومەتی هەرێمی کورستان دەگاتە بەغدا و ئاماژەشی بەوەدا کە ئومێدی لێک نزیکبوونەوە لە نێوان هەردوولا هەیە بۆ گەیشتن بە رێگە چارەیەکی گونجاو و هاوبەش و نەهێشتنی ناکۆکییەکان پێش پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.

زۆرترین بینراو