ئه‌مریكا .. زیاتر له (80) كه‌س به‌هۆی سه‌رماو سۆڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا
هەواڵی /
23/2/2021
67 جار بینراوە
ملیۆنان كه‌سیش بێ كاره‌بان
ئه‌مریكا .. زیاتر له (80) كه‌س به‌هۆی سه‌رماو سۆڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا
شه‌ن پرێس:
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فر و سه‌رمایه‌ی كه ڕووی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كردووه, زیاتر له (80) هاوولاَتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌ناو ماڵه‌كانیاندا ڕه‌قبوونه‌ته‌وه و میدیاكانی ئه‌و وولاَتهش ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی مردووان هه‌یه.
میدیا ئه‌مریكیه‌كان هۆكاری مردن و ڕه‌قبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی هاووڵاتیانیان بۆ پچڕانی ته‌زووی كاره‌با و نه‌بوونی هۆیه‌كانی گه‌رمكردنه‌وه و كێشه‌ی ئاوی پاك گێڕاوه‌ته‌وه, كه له ئێستادا ملیۆنان هاووڵاتی ئه‌مریكی لێیان بێبه‌شن.
به‌پێی زانیاریه‌كان تائێستا زیاتر له (80) كه‌س به‌هۆی سه‌رماوه ڕه‌قبوونه‌ته‌وه و به ته‌نهاش له ویلایه‌ته‌كانی ڕۆژههلاَتی ئه‌و ووڵاته نزیكه‌ی (4) ملیۆن كه‌س بێ كاره‌بان و به‌هۆی به‌رده‌وامیی شه‌پۆله به‌فر و سهرماكهشهوه مه‌ترسیی ڕوودانی كاره‌ساتی مرۆییش ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراوه.