#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا: تا ئێستا هیچ پێشنیارێک نییە بۆ راگرتنی پرۆسەی خوێندن

هەواڵی / 21/2/2021 140 جار بینراوە

پابەندبن بە ڕێکارە تەندروستییەکان
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا: تا ئێستا هیچ پێشنیارێک نییە بۆ راگرتنی پرۆسەی خوێندن

شه‌ن پرێس:
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا هیچ پێشنیارێک نییە بۆ راگرتنی پرۆسەی خوێندن.

لە ڕاگەیەنراوێكیدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك عەبدوسەلام دۆلەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: چەند ڕۆژێکە گوێ بیستی داخستنی قوتابخانە و زانکۆ و  پەیمانگاکان دەبین، دڵنیاتان دەکەمەوە تا ئێستا هیچ پێشنیازێکی لەمجۆرە نییە نە لە وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە و خوێندنی باڵا و نە لە لیژنەی تەندروستیش، قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان کە داوای ڕاگرتنی پرۆسەی خوێندن بکات.

ده‌شڵێت، ئەوەی لەسەر هەموو لایەک پێویستە خۆپارێزی و پابەندییە بە ڕێکارە تەندروستییەکان.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

بۆ قوتابیانی خۆشەویست

چەند ڕۆژێکە گوێ بیستی داخستنی قوتابخانەو زانکۆو پەیمانگاکان دەبن، دڵنیاتان دەکەمەوە تا ئێستا هیچ پێشنیازێکی لەمجۆرە نییە نە لە وەزارەتی تەندروستی و لە لێژنەی پەروەردەو نە لەوەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا، قوتابخانەو زانکۆو پەیمانگاکان کەداوای ڕاگرتنی  پرۆسەی خوێندن بکات.

ئەوەی لەسەر هەموو لایەک پێویستە خۆپارێزی و پابەندییە بە ڕێکارە تەندروستییەکان،ئێمە لە لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بەوپەڕی پەرۆشییەوە مەبەستمانە قوتابیانی ئازیز خوێندنیان نەفەوتێت و زۆرترین سوود وەرگرن،ئەگەر حاڵەتیش بگاتە ڕێژەیەکی مەترسیدار ئەو کات قسەیەکی دیکەیەو لێژنەی ڕووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بە ڕەچاوکردنی دۆخەکە بریار دەدات.

عبدالسلام دۆلەمەری
سەرۆکی لێژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر