د.شێركۆ جەودەت:لە پرسی لەشفرۆشی ژمارەیەك بەرپرس و بازرگان تێوەگلاون،سكاڵامان لهدژیان جوڵاندوه
هەواڵی /
21/2/2021
247 جار بینراوە
حكومەت بەڕەهایی بەرپرسیارە و كارئاسانی تەواو بۆ دیاردەی لەشفرۆشی دەكات
د.شێركۆ جەودەت:لە پرسی لەشفرۆشیدا ژمارەیەك بەرپرس و بازرگان تێوەگلاون و سكاڵامان
لهدژیان جوڵاندوه
شهن پرێس:
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەڕلەمانی كوردستان رایگەیاند لەداواكاری گشتی
سلێمانی سكاڵای یاساییان لەسەر دیاردەی لەشفرۆشی و بوونی ناوەندی لەشفرۆشی لە شارەكانی
هەرێم تۆماركردووە.
د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو باسی لەوەكرد لە پرسی لەشفرۆشیدا ژمارەیەك بەرپرس و بازرگان تێوەگلاون، هۆشداری
ئەوەیدا ئەگەر بەردەوام بن یەكە بەیەكە ناوەكانیان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكەن.
شێركۆ جەودەت وتیشی حكومەت بەڕەهایی بەرپرسیارە و
كارئاسانی تەواو بۆ دیاردەی لەشفرۆشی دەكات، ئافرەت لەوڵاتانی درەوە دەهێندرێتە هەرێمی
كوردستان و ماددەی بێهۆشكەریان پێ ئەفرۆشن و كاری لەشفرۆشیان پێ دەكەن".