#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

شه‌پۆلێكی‌ به‌فربارین له‌ سعودیه‌ سه‌رنجی‌ جیهانی‌ به‌لای‌ خۆیدا ڕاكێشاوه‌

هەواڵی / 20/2/2021 273 جار بینراوە

شه‌پۆلێكی‌ به‌فربارین له‌ سعودیه‌ سه‌رنجی‌ جیهانی‌ به‌لای‌ خۆیدا ڕاكێشاوه‌
 
شه‌ن پرێس:
ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی‌ چڕی‌ به‌فربارین چیاكانی‌ باكوری‌ شانشینی‌ سعودیه‌ی‌ سپیپۆش كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاتوچۆی‌ ئۆتۆمبێل و سه‌ردانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌و ناوچانه‌ كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت به‌فر سه‌ر پشتی‌ حوشتره‌كانیشی سپی‌ كردووه‌.
میدیاكانی‌ سعودیه‌ له‌ ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی‌ ئه‌و ووڵاته‌وه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ و له‌ ئه‌نجامی‌ نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك كه‌ له‌ سوریاوه‌ ڕووی‌ له‌ سعودیه‌ كردووه‌, له‌ ناوچه‌كانی‌ باكوری‌ سعودیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ چروپڕ به‌فرێكی‌ زۆر باریوه‌ و ئاسته‌نگیشی بۆ هاتوچۆی‌ ئۆتۆمبێل و هاووڵاتیان دروستكردووه‌.
به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌شێكی‌ به‌رفراوانی‌ ووڵاتی‌ سعودیه‌ بیابانه‌ و له‌ ڕووی‌ هه‌ڵكه‌وته‌ی‌ جوگرافیشه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیكی‌ هێڵی‌ كه‌مه‌ره‌یی‌ زه‌ویه‌وه‌, به‌رده‌وام له‌و وولاَته‌ پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رزه‌ و وه‌رزی‌ هاوین تیایدا درێژتره‌ به‌ به‌راوورد به‌ ووڵاتانی‌ تر, هه‌ربۆیه‌ كه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ سه‌رنجی‌ جیهانی‌ به‌لای‌ خۆیدا ڕاكێشاوه‌.

 

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر