سێ له‌سه‌ر چواری سه‌ربازانی ئه‌مریكا نایانه‌وێ خۆیان بكوتن
هەواڵی /
20/2/2021
125 جار بینراوە
سێ له‌سه‌ر چواری سه‌ربازانی ئه‌مریكا نایانه‌وێ خۆیان بكوتن
شه‌ن پرێس:
نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه كه به‌ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا بكوترێن.
له دانیشتنێكی كۆنگرێسدا, جه‌نه‌راڵ (جیف تالیافیرۆ)ی گه‌وره به‌رپرس له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاشكراكردووه و ووتویه‌تی كه زۆرینه‌ی سه‌ربازه‌كانیان نایانه‌وێ خۆیان به پێكوته‌ی دژ به كۆرۆنا بكوتن.
ئه‌مه‌و (جۆن كێربی)ی ووته‌بێژی پنتاگۆن ڕایگه‌یاندووه كه سه‌ربازه‌كانیان ناچار نه‌كردووه كه به‌زۆر خۆیان بكوتن, به‌ڵكو سه‌رپشك كراون كه خۆیان بكوتن یان نا, هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه تائێستا (916) هه‌زار و (500) ژه‌مه پێكوته به سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا دراوه.
كێربی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه ڕێژه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كوتان به پێكوته‌ی كۆرۆنا له‌ناو هێزه چه‌كداره‌كانیاندا له نیوه زیاتره, هه‌روه‌ك له‌ناو هاووڵاتیانی مهندهنیشدا به‌هه‌مان شێوه‌یه.