#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

کچێک لە کەڵەکچی لە کەرەنتینەدا هەموو قورئان لەبەر دەکات

هەواڵی / 20/2/2021 163 جار بینراوە

کچێک لە کەڵەکچی لە کەرەنتینەدا هەموو قورئان لەبەر دەکات

 

نەدوا تەمەنی 24 ساڵانە و دانیشتووی شارۆچکەی کەڵەکچییە، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک هەموو قورئانی لەبەرکردووە، ده‌ڵێت ، "رۆژانە سێ بۆ چوار کاژێر قورئانم دەخوێند و خەریکی لەبەرکردنی بووم". 

بە گوتەی خۆی، نەدوا لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ساڵی رابردوو کاتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بینیویەتی چەند کەسێک قورئانی پیرۆزیان لەبەرکردووە و هاشتاگێکیان بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت "پەیوەندیم پێوەکردن و رێنمایی و زانیاریم لێوەرگرتن، دواتر سەردانی مامۆستاکەم کرد و پەیمانم پێدا". 

15-2 رۆژی لەدایکبوونی نەدوا محەممەد بووە، ئەو دەڵێت لە 16-2 و رۆژێک دوای یادی لەدایکبوونم، هەموو قورئانم لەبەرکرد، "ئەوەش هەستێکی خۆش بوو کە بەو هەنگاوە بتوانم خودا لە خۆم رازی بکەم و زیاتر لە قورئانی پیرۆز ورد ببمەوە". 

نەدوا لە بەشی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی دهۆک بەشی جیۆگرافی تەواوکردووە، دەڵێت، لە منداڵییەوە خولیای لەبەرکردنی قورئانی هەبووە، "کاتێکیش تەمەنم 12 بۆ 13 ساڵان بوو جوزئێکی قورئانم لەلای باوکم لەبەرکرد". باوکی نەدوا شارەزایە لە چۆنیەتی خوێندنەوەی قورئان بەوپێیەی دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامییەکانە.

بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو قەدەخەی هاتووچۆی راگەیاند، نەدوا دەڵێت، "ئەوە هاوکاریی زۆری کردم و کاتی زیاتری پێبەخشیم بەهۆی ئەوەی لە ماڵەوە بووم". 

نەدوا پیشەی مامۆستایە لە گوندێکی کەلەکچی، ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو کاتانەی خەریکی خوێندن و لەبەرکردنی قورئان بووم، دایکم کارەکانی کردووە و هاوکاریی کردووم". 

ئەو کچە 24 ساڵانە لەژێر سەرپەرشتیی مامۆستا مەلا خەیریی کەڵەکچی قورئانی لەبەرکردووە، مەلا خەیری کە خاوەنی رێکخراوی تبیانە بۆ زانست و لەبەرکردنی قورئان بە رووداوی گوت، "نەدوا زۆر سوور بووە لەسەر ئەوەی قورئان لەبەر بکات، لە کۆی 240 قوتابی، ئەو یەکەم کەسە کە بە کەمتر لە ساڵێک قورئانی لەبەر کردبێت". 

ئەو مامۆستا ئایینییە ئاماژە بەوەشدەکات، لە رێکخراوەکەی مەرجی بۆ وەرگرتنی قوتابییەکانی هەیە کە دەبێت، "باڵاپۆش بن، بابەتی ئەخلاقییان لەسەر نەبێت و پابەندی نوێژ و پەرستش و ئەرکە ئایینییەکانیان بن، کاتێک نەدواش هات، مەرجەکانی تێدابوو و بەڵێنیدا کە لە ماوەی ساڵێک قورئان لەبەر بکات". 

مامۆستاکەی سەرپەرشتیاری بە نەدوای گوتووە، کارەکەی قورس دەبێت، "بەڵام ئەو پێی گوتم دەتوانێت بیکات و قورسییەکەی کێشە نابێت بۆی". دەشڵێت، "نەدوا بەهرەیەکی تایبەتی هەیە و ویستی خۆیشی بۆ کارەکەی هاوکاری بووە".


خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر