#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

مەحمود سەنگاوی: وازم لە هەموو شتێک هێناوە و من ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیم

هەواڵی / 20/2/2021 383 جار بینراوە

مەحمود سەنگاوی: وازم لە هەموو شتێک هێناوە و من ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیم

 

مەحمود سەنگاوی ڕایگەیاند، "من ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیم و تەنها فەرماندەی میحوەرم، من وازم لە هەموو شتێک هێناوە، ئەگەر سیاسەتەکانی یەکێتیشم بەدڵ نەبێت هەر پشتیوانی دەکەم."  

مەحمود سەنگاوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ناس کوردیش ئامادەی بوو وتی، "ئەو هێرشەی کرایە سەر هەولێر هێرشێکی تیرۆرستی بوو بۆسەر گەلی کورد، من ئیدانەی دەکەم جا هەر لایەنێک کردبێت."  

لە وەڵامى پرسیارێکى پەیامنێرى ناس کورد لەبارەى هێرشە موشەکیەکەى سەر هەولێر، سەنگاوى وتى، "ئەو هێرشە تیرۆریستیە ئەگەر هەر کەسێک ئەنجامى دابێت ئەوە دژی هەموو میللەتى کورد ئەنجامدراوە نەک تەنها بۆ سەر لایەنێک"  

لەبارەى پلە حیزبییەکانییەوە لەناو یەکێتیدا، مەحمود سەنگاوى ئەوەشى ڕوونکردەوە، ئەو ئێستا هیچ پلەیەکى حیزبى نییە و تەنها بەرپرسى میحوەرە و وازى لەهەموو شتێک هێناوە.  

لەبارەى سزادراوانى بادینانیشەوە وتى، " من تەداخولى هیچ ناکەم بەڵام ئومێد دەکەم ئەو دادوەرانەى کە دادگاى خەڵکى دەکەن بەویژدان بن".  

سەنگاوى وتیشى، "بەهۆى هێرش و پەلامارەکانى داعشەوە 19 دێى سنورەکە لەگەرمیان کە هەمووى کوردن چۆڵکراوە و دۆخەکە واشى لێهاتووە جگە لە شەو بە ڕۆژیش چەکدارانى داعش هێرش و پەلامارى ناوچەکە دەدەن بە داخیشەوە چەندە هێزى عێراقى زۆرن بەڵام ناتوانن بەرپەرچیان بدەنەوە". 

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر