#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

ئاژانسە هەواڵیەکانی ئەمریکا و ئەوروپا هۆشداری دەدەن لەسەرهەڵدانەوەی داعش و ڕوودانی شەڕ!! .

هەواڵی / 19/2/2021 152 جار بینراوە

ئاژانسە هەواڵیەکانی ئەمریکا و ئەوروپا هۆشداری دەدەن لەسەرهەڵدانەوەی داعش و ڕوودانی شەڕ!! .

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەتایبەتی دوای موشەک بارانکردنی هەولێر چاوی کامێراو میدیاکانی جیهان دیسان گەڕایەوە سەر عێراق و کوردستان ئێستا میدیا جیهانیەکان وەک مەترسی گەورە لەدۆخی عێراق دەڕوانن!
ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئەمریکا و زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپا پشتگوێ خستنی مەلەفی داعش و گوێ پێ نەدان لە زیادبونی هێرشەکانی داعش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و سوپاس و دامەزاروەکانی عێراق و هاوکات زیادبونی هەڕەشەی میلیشیاکان بۆ سەر خەڵک و ئاسایشی ناوچەکە و نمونەش هێرشی سەر ناوچەی سەوزو موشەک باران کردنی هەولێر لەلایەن میلیشیاکانەوە هۆکارێکی ترە بۆ دروست بونەوەی داعش چونکە چەک و تەقەمەنی هاوپەیمان کە دراوە بە عێراق کەوتۆتە دەستی خەڵک !!
داعش و گروپە توندڕەوەکانیش  بە ئاسانی چەکیان دەست دەکەوێ.
لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا داعش بە شێوەی پارتی زانی و گروپی ڕێکخراوی چەکداری هێرش و پەلامارەکان ئەنجام دەدەن و  هەندێ سەرچاوەی ئەمنی عێراقیش ئاماژە بەوە دەکەن کە میلیشیاکانی نزیک ئێران بەزۆربەی هێرشەکان هەڵساون و دواتر بەسەر داعشدا ساغ دەکرێتەوە !!
میدیاکانی ئەمریکا و ئەوروپا وەک هۆشداری ئەو مەترسیە دەبینن و پێیان وایە ئەمریکا و ئیدارەی نوێ پلانێکی ڕونی نیە بۆ ڕوو بەڕوو بونەوەی داعش لەناوچەکە.
جەنەڕاڵێکی ئەمریکی لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بابەتێکی نوسیووەو دەڵێ ( داعش و میلیشیاکان دوو دیوی دراوێکن و لەلایەن ئێرانەوە دژی ئەمریکا و ئەوروپا و دۆستانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکار دەهێنرێن !
پێویستە ئەمریکا ڕەگی داعش لە ڕیشەوە هەڵبکێشێ و ڕێگە لە دروست بونەوەی بگرێ ، چونکە ئەوەی میلیشیاکان پێیان نەکرێ بەناوی داعشەوە دەیان جار ڕۆکێت لە سوپاو هێزو باڵوێزخانەی ئەمریکا و دۆستەکانمان گیراوەو دەیخەنە ئەستۆی گروپە چەکدارەکان و حکومەتی عێراقیش لەبەر زاڵبونی نفوسی ئێران دەسەڵاتی نیە)
چاودێرانی ئەمنی عێراقیش دۆخی عێراق بە مەترسیدار دەبینن چونکە گروپ و میلیشیای تازەونوێ سەریان هەڵداوەو داعشیش ڕۆژانە پەلامارو هێرشی تیرۆریستی هەیە ئەگەر داعشیش نەبێ داعش وەک ناو بەکار دەهێنرێ بۆ پەردە پۆشکردن و شاردنەوەی ئەنجام دەرانی کردەوە تیرۆریستیەکان کە لە بنەڕەتدا میلیشیاکانن.
ئەمانەش هەموو ئاماژەن بۆ دروست بونی شەڕێکی خوێناوی و گەورە کە ئێستا لەدەرگای عێراق وەستاوە.
ئەوەی گرنگەو پێویستە کورد یەککڕیزو تەباو کۆک بێ دەکرێ لەماوەی ڕابردوو ئەوەی لەدەستمان چووە وەک خاک و ناوچە دابڕاوەکان بەو ڕووداوانە وەریان بگرینەوە لەئەگەری ناڕێکی و ناتەبایشدا دوور نیە هەموو لایەک داعش وەک ئەجنداو پلان و کارت بۆ تێکدانی کوردستان بە کار نەهێنن و کوردستان ببێتە ئامانج و شەڕەکە بگوازرێتەوە بۆ هەرێم و لەم حاڵەتەشدا شتێ نامێنێ بەناوی هەرێم بەبیانوی داعش و قەڵاچۆکردنی تیرۆر دوور نیە عێراق و ئێران و تورکیاش هێز بە ئاڕاستەی هەرێم بجوڵێنن وەک چۆن لە شەڕی موسڵ و حەویجە لە 2017 دەوروبەری هەرێم یان گرت بەبیانوی شەڕی موسڵ و حەویجە .

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر