#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

د.بەرھەم بۆ م.عه‌لی: هیوادارم هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان ببێته‌ مایه‌ی قووڵبونه‌وه‌ی ئاشته‌وایی سیاسی

هەواڵی / 19/2/2021 106 جار بینراوە

به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌وه‌ پیرۆزبایی لە كۆمەڵ دەكات
 د.بەرھەم بۆ م.عه‌لی: هیوادارم هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان ببێته‌ مایه‌ی قووڵبونه‌وه‌ی ئاشته‌وایی سیاسی

شه‌ن پرێس:
ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢١/٢/١٩ د.بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا عەلی باپیر کرد،بەبۆنەی ھەڵبژادنی بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان و رایگەیاند، هیوادارم هه‌ڵبژاردنتان به‌ سه‌رۆک ببێته‌ مایه‌ی قووڵبونه‌وه‌ی ئاشته‌وایی سیاسی و یه‌کڕیزی نێوان هێز و لایه‌نه‌کان به‌ ئاڕاسته‌ی یه‌کخستنی هێز و تواناکان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یران و ئاڵۆزییه‌کان.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار:

برای به‌ڕێزم مامۆستا عەلی باپیر
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان

پیرۆزبای گه‌رمی خۆم ئاراسته‌ی بەڕێزتان ده‌که‌م به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان، له‌ رێگه‌ی جه‌نابیشتانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ ته‌واوی سه‌رکردایه‌تی تازه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆنگره‌که‌تان ده‌که‌م.

هیوادارم هه‌ڵبژاردنتان به‌ سه‌رۆکی کۆمه‌‌ڵی دادگه‌ری کوردستان ببێته‌ مایه‌ی قووڵبونه‌وه‌ی ئاشته‌وایی سیاسی و یه‌کڕیزی نێوان هێز و لایه‌نه‌کان به‌ ئاڕاسته‌ی یه‌کخستنی هێز و تواناکان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یران و ئاڵۆزییه‌کان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ ‌سیاسی و ئابوورییه‌ی ئێستا هه‌رێمی کوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕێت، له‌پێناو دابینکردنی ماف و داخوازییە رەواکانی خەڵکی کوردستان و عێراق.

د.به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆک کۆماری عێراق

زۆرترین بینراو