#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

كۆسرەت ڕەسول: كۆمه‌ڵ هێزێكی كاریگەری خاوەن ڕوئیا و دنیابینی خۆیه‌تی لە كوردستان

هەواڵی / 19/2/2021 112 جار بینراوە

به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ پیرۆزبایی لە كۆمەڵ دەكات
كۆسرەت ڕەسول: كۆمه‌ڵ هێزێكی كاریگەری خاوەن ڕوئیا و دنیابینی خۆیه‌تی لە كوردستان

شه‌ن پرێس:
‎كۆسرەت ڕەسول عەلی،سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ پیرۆزبایی له‌ مامۆستا عه‌لی باپیرو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ده‌كات و ده‌ڵێت، هیوادارم كۆتایی هاتنی كارەكانی چوارەمین كۆنگرەتان هەوێنی سەركەوتنی زیاتر بێ، وەك چۆن لە ڕابردوودا هێزێكی كاریگەری خاوەن ڕوئیاو دنیابینی خۆتان بوونە لەكوردستان، بۆ ئایندەش بەئومێدین پەرە بەهەمان ڕێچكەو ئامانج بدەن.



ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەكات

‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

‎بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر- سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
‎بەڕێزان ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان

‎بەبۆنەی ئەنجامدانی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و ئەندامانی نوێی سەركردایەتی پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، ئاواتەخوازم لە سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامدا بن، مایەی خۆشحاڵیمە كە جارێكی تر ئەندامانی كۆنگرەكەتان ئەو متمانەیەیان بە جەنابت بەخشیەوە.

‎ئەنجامدانی كۆنگرە لەژیانی حزبایەتیدا هەنگاوێكی گرنگی دیموكراسییە بەئاراستەی دیاریكردنی بەرنامەو ستراتیژی سەردەمیانە بۆ حزب و خۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سەردەم، هیوادارم كۆتایی هاتنی كارەكانی چوارەمین كۆنگرەتان هەوێنی سەركەوتنی زیاتر بێ، وەك چۆن لە ڕابردوودا هێزێكی كاریگەری خاوەن ڕوئیاو دنیابینی خۆتان بوونە لەكوردستان، بۆ ئایندەش بەئومێدین پەرە بەهەمان ڕێچكەو ئامانج بدەن.

‎ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وێڕای دووبارە پیرۆزباییمان لە جەنابتان و ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، دووپاتی بەهێزكردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوانمان دەكەینەوە، دۆخی ئەمڕۆی كوردستان دەخوازێ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان هەماهەنگ و هاوكار بن لە تێپەڕاندنی دۆخەكە و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیان.


‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

زۆرترین بینراو