#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

گۆڕان: هیوادارین كۆمه‌ڵ رۆڵی ئه‌رێنی و كاریگه‌ری هه‌بێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان

هەواڵی / 19/2/2021 107 جار بینراوە

پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌ له‌ كۆمه‌ڵ ده‌كات
گۆڕان: هیوادارین كۆمه‌ڵ رۆڵی ئه‌رێنی و كاریگه‌ری هه‌بێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان

شه‌ن پرێس:
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پیرۆزبایی به‌ستنی كۆنگره‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ده‌كات، هیوادارین کۆمەڵەکەتان رۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەری هەبێ بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیی ریشەیی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە بنەڕەتییەکان، هاوکاتیش پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان بە پێویست دەزانین لەم قۆناغە سیاسیەی هەرێمی کوردستان دا.


ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی.


بەڕێزان: لەکۆمەڵی دادگەریی کوردستان

سڵاو و ڕێز

بۆ تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵەکەتان، وە هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی، پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە کاتێکدابوو، کە دۆخی سیاسی و ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان بە هەلومەرجێکی دژوار و ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، رەنگدانەوەی ئەو دۆخەش ئاسەواری نەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک جێهێشتوە.

لەو سونگەیەوە، هیوادارین کۆمەڵەکەتان رۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەری هەبێ بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیی ریشەیی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە بنەڕەتییەکان، هاوکاتیش پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان بە پێویست دەزانین لەم قۆناغە سیاسیەی هەرێمی کوردستان دا .

بزوتنەوەی گۆڕان
١٩ی شوباتی ٢٠٢١

زۆرترین بینراو