#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

سه‌ركرده‌یه‌كی زەحمەتکێشان: لێكردنەوەی پاشگری ئیسلامی لە كۆمەڵ هەنگاوێكی گرنگی سیاسییە

هەواڵی / 19/2/2021 125 جار بینراوە

“كۆمەڵ جورئەتێكی مێژوویی نواند پێویستە هاوكاری بكرێت”
سه‌ركرده‌یه‌كی زەحمەتکێشان: لێكردنەوەی پاشگری ئیسلامی لە كۆمەڵ هەنگاوێكی گرنگی سیاسییە

شه‌ن پرێس:

هەندرێن شێخ ڕاغب،ئەندامی سەرکردایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان له‌ فه‌یسبوكی خۆی سه‌باره‌ت به‌كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ و گۆڕینی ناو نوسیویه‌تی،لێكردنەوەی پاشگری ئیسلامی لە كۆمەڵی ئیسلامی هەنگاوێكی گرنگی سیاسییەو جێگای دەست خۆشییە،پێشهاتێكی باشە تاوەكو زیاتر رەنگ و دەنگی جیاواز لە كۆمەڵگای كوردی پێكەوە كاربكەن..ئەمڕۆ لە هەموو كات زیاتر ئەم كۆمەڵگایە پێویستی بەوەیە لەیەكتر نزیك بێت و لەیەكتر تێبگات..

ده‌شڵێت،سەركردایەتی كۆمەڵ جورئەتێكی مێژووییان نواندو پێویستە هاوكاری بكرێن و دەست خۆشیان لێ بكرێت..با پێكەوە ئاشت بینەوەو سیاسەتێكی نیشتمانی بگرینە بەر..نەك لەسەر چەمك و بیروباوەڕی خۆمان هەر كەسەو سەنگەرێكی داببڕێت.


ده‌قی نوسینه‌كه‌:
ساڵانێكی زۆرە لەسەر رەنگی پەڕۆ، بیروباوەڕ، تەنانەت جلوبەرگ‌و ریش و روخسار، لەسەر شتی ئایدۆلۆژیاو تاك جەمسەری لە بیركردنەوە، یەكتر ناشیرین دەكەین، قسە لەگەڵ یەك ناكەین، لەیەكتر دوور دەكەوینەوەو كاری هاوبەش و خزمەتی هاوبەشمان پێ ناكرێت، بەڵكو رق و دووركەوتنەوەمان زیاتر بووە. لێكردنەوەی پاشگری ئیسلامی لە كۆمەڵی ئیسلامی هەنگاوێكی گرنگی سیاسییەو جێگای دەست خۆشییە، پێشهاتێكی باشە تاوەكو زیاتر رەنگ و دەنگی جیاواز لە كۆمەڵگای كوردی پێكەوە كاربكەن..ئەمڕۆ لە هەموو كات زیاتر ئەم كۆمەڵگایە پێویستی بەوەیە لەیەكتر نزیك بێت و لەیەكتر تێبگات..
سەركردایەتی كۆمەڵ جورئەتێكی مێژووییان نواندو پێویستە هاوكاری بكرێن و دەست خۆشیان لێ بكرێت..با پێكەوە ئاشت بینەوەو سیاسەتێكی نیشتمانی بگرینە بەر..نەك لەسەر چەمك و بیروباوەڕی خۆمان هەر كەسەو سەنگەرێكی داببڕێت.
سەركەوێت دیموكراسی و ئازادی و فرە حزبی راستەقینە..دەست خۆش بۆ كۆمەڵی ئیسلامی كە هەنگاوێكی سیاسی باشی نا...ئەمە واز هێنان نیە لە ئیسلام، ئەمە سیاسەتێكی سیاسی كرانەوەیەكی سەركەوتوانەیە..با تێكەڵی چەمكی دینی نەكرێت. چونكە هەمومان موسوڵمانین و كەس لەسەر ئەم بابەتە موناقەشەی نەكردووە. ئێمە باسی سیاسەت دەكەین..نەك شتی دیكە..بۆیە دەست خۆشی لەكۆمەڵ بكەن بۆ ئەم هەنگاوە.

هەندرێن شێخ ڕاغب
ئەندامی سەرکردایەتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

زۆرترین بینراو