#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

پۆستی كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌میره‌وه‌ گۆڕدرا بۆ سه‌رۆك

هەواڵی / 19/2/2021 107 جار بینراوە

پۆستی كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌میره‌وه‌ گۆڕدرا بۆ سه‌رۆك

شه‌ن پرێس:
کەمێک بەر لە ئێستاو لە میانه‌ی دانیشتنی دووەمین رۆژی کۆنگرەی کۆمەڵ،به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ پۆستی كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵ له‌ (ئه‌میر)ـه‌وه‌ گۆڕدرا بۆ (سه‌رۆك) كه‌ له‌ له‌ رۆژی یه‌كه‌م دا مامۆستا عه‌لی باپیر به‌كۆی ده‌نگ به‌ كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵ هه‌ڵبژێردرابویه‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆش ناوی حزب لە (کۆمەڵی ئیسلامیی)ـه‌وه بۆ  (كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان)گۆڕدرا.

رۆژی پێنج شه‌ممه،18ـی شوباتی 2021‌ كاتژمێر 10ـی سه‌ر له‌به‌یانی له‌ شاری سلێمانی و له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاسڵوجه‌ به‌به‌شداری 892 ئه‌ندام چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد و ئه‌مڕۆش كۆتایی به‌كاره‌كانی دێنیت.

كۆمه‌ڵ له‌ 31ـی ئایاری 2001 راگه‌یه‌نراوه‌،تائێستا‌ 3 كۆنگره‌ی به‌ستووه‌و به‌م گۆنكره‌ی ئێستاش ده‌بێته‌ چواره‌م،ئه‌گه‌ر چی له‌ رووی زه‌مه‌نییه‌وه‌ بۆ هه‌ر 5 ساڵ جارێك كۆنگره‌یه‌كی به‌رده‌كه‌وێت،ئه‌مه‌ش هۆكاری بابه‌تیی خۆی هه‌بووه‌،چونكه‌ كۆمه‌ڵ بارودۆخی ناله‌باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی بۆ هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌،كه‌ پرۆسه‌ی كاری كۆنگره‌یان خاوكردوه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو