ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان گۆڕدرا بۆ (كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان)
هەواڵی /
19/2/2021
112 جار بینراوە
ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان گۆڕدرا بۆ (كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان)
شه‌ن پرێس:
کەمێک بەر لە ئێستا‌و لە میانی دانیشتنی دووەمین رۆژی کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامیی،
ئەندامانی کۆنگرە، دەنگیاندا بە گۆڕینی ناوی حزب لە (کۆمەڵی ئیسلامیی) بۆ (كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان)، (جماعة العدل
الكردستانیة/ العراق).
له ماده‌ی یه‌كه‌می په‌یڕه‌و تایبه‌ت به‌ناوی كۆمه‌ڵ چوار پیشنیار هه‌بوو
به‌م شێوه‌یه:
-ناوه‌كه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه
-پاشگری ئیسلامی لێبكرێته‌وه كه پێشنیاری مامۆستا عه‌لی باپیر بوو
-ناوه‌كه به‌ته‌واوی بگۆڕێت به‌ناوێكی نوێ
-ناوه‌كه هه‌مواربكریته‌وه
ئه‌وه بوو به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌موار كرایه‌وه و به‌م
شێوه‌یه په‌سندكرا: كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
رۆژی پێنج شه‌ممه،18ـی شوباتی 2021 كاتژمێر 10ـی سه‌ر له‌به‌یانی له شاری
سلێمانی و له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له تاسڵوجه به‌به‌شداری 892 ئه‌ندام چواره‌مین
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد و ئه‌مڕۆش كۆتایی به‌كاره‌كانی
دێنیت.
له رۆژی یه‌كه‌میش دا مامۆستا
عه‌لی باپیر به‌كۆی ده‌نگ به كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژێردرایه‌وه و
دواتریش ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له 31ـی ئایاری 2001 راگه‌یه‌نراوه،تائێستا 3 كۆنگره‌ی
به‌ستووه‌و به‌م گۆنكرهی ئێستاش ده‌بێته چواره‌م،ئه‌گه‌ر چی له رووی زه‌مه‌نییه‌وه
بۆ هه‌ر 5 ساڵ جارێك كۆنگره‌یه‌كی به‌رده‌كه‌وێت،ئه‌مه‌ش هۆكاری بابه‌تیی خۆی هه‌بووه،چونكه
كۆمه‌ڵ بارودۆخی ناله‌باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی بۆ هاتوه‌ته پێشه‌وه،كه
پرۆسه‌ی كاری كۆنگره‌یان خاوكردوهتهوه.