شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان
هەواڵی /
19/2/2021
378 جار بینراوە
شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان
لەناو دەمی هەموو کەسدا بە شێوەیەکی سروشتی بەکتریا بوونی هەیە، بۆیە دەبێت بەردەوام دەم و ددانەکان بە پاکژی ببهێڵێنەوە چونکە دواتر ئەو بەکتریایانە لەگەڵ خواردندا کارلێک دەکات و دەبێتە پەڵە لەسەر ددانەکان و ئەمەش زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.
چەند ڕێگایەک هەیە یارمەتی دەدات بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددانەکان، جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویری ددان و پاککردنەوەی بە پەتی تایبەت بە ددانەکان.
ئەلۆڤێرا: دەتوانیت جێڵی ئەلۆڤێرا لە ددانەکانت بخەیت و پاکی بکەیتەوە.
پەنیر: خواردنی پەنیر پێش ژەمەکان ئاستی ترشەڵۆک هاوسەنگ دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پەڵە لەسەر ددانەکان.
شیلک و تەماتە: بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان دانانی تەماتە و شیلک لەسەر ددانەکان بۆ ماوەی پێنج خولەک ددانەکان بەهێزتر دەکات و لە پەڵە دەیاپرێزێت.
سۆدای هەویر: کەمێک لە سۆدای هەویر لەسەر فلچەی ددانەکەت دابنێ و وەک پاککەرەوەیەکی سروشتی کاردەکات.
هەنجیر: جوینی هەنجیر یارمەتی پاککردنەوەی ددانەکان دەدات و پەڵەکان لادەبات، بۆ ئەم کارەش ٣-٤ هەنجیر بە هێواشی بجوو.
توێکڵی پرتەقاڵ: ئەم توێکڵە بە ددانەکانتدا بهێنە شەوان پێش نووستن سوودێکی زۆر دەبەخشێت.