#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

له‌كاتى خۆشووشتندا ئه‌م كاره‌ بكه‌يت ئه‌گه‌رى هه‌يه‌ بمريت

هەواڵی / 19/2/2021 693 جار بینراوە

لەکاتی خۆشۆردندا ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

له‌كاتى خۆشووشتندا ئه‌م كاره‌ بكه‌يت ئه‌گه‌رى هه‌يه‌ بمريت

 
ئەنجامدانی چەند هەڵەیەك لەکاتی خۆشۆردندا وادەکات زیان بە جەستە و پێست بگات و لەجیاتی ئەوەی چالاك ببێتەوە هەست بە ماندوێتی و خورانی پێست بکەیت.
ماڵپەڕی عاجل لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دیارترینی ئەو هەڵانە داوە کە نابێت لەکاتی خۆشۆردندا ئەنجامبدرێن بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی پێست و جەستە، بەمجۆرە:
١. بەکارهێنانی ئاوی گەرم زیان بە پێست دەگەیەنێت و خوێن بۆ سەر پێست ڕادەکێشێت و سووری دەکاتەوە و ڕەنگە ببێتەهۆی هەوکردن و خورانی پێست و ئەکزیما.
٢. ئەو سابوونەی بەکاریدەهێنیت دەبێت پێست وشك نەکات و بۆندار نەبێت، چونکە بەو جۆرە دەبێتەهۆی وشكبوونەوەی پێست و توشبوون بە هەستیاری و خوران.
٣. زیادەڕۆییکردن لە خۆشۆردن زیان بە پێست دەگەیەنێت و تووشی قڵیشانی دەکات و ئەو چەورییانەی لەژێر پێستن کەمی دەکاتەوە و بەمەش وادەکات پێست زوو چرچ ببێت.
٤. بەجێهێشتنی لفکە لە گەرماودا و بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر وادەکات ببێت بە شوێنێکی گونجاو بۆ گەشەی بەکتریا و کەڕووەکان، بۆیە باشتروایە دوای خۆشۆردن وشكبکرێتەوە و زوو زوو بگۆڕدرێت.

 

له‌كاتى خۆشووشتندا ئه‌م كاره‌ بكه‌يت ئه‌گه‌رى هه‌يه‌ بمريت

 

زۆرجار مرۆڤ جوڵانه‌وه‌يه‌كى ساده‌ ياخود كه‌مترين هه‌ڵه له‌ژياندا ئه‌نجامى بدات ده‌بێته‌ هۆكارى گيان له‌ده‌ستدانى،  هه‌ندێك جاريش گوێبستى ئه‌وه‌بووين فڵانه‌كه‌س له‌ گه‌رماودا خليسكى برد و سه‌رى به‌ر زه‌وى كه‌وتوو گيانى له‌ده‌ستدا ياخود به‌شێوازێك له‌ شيوازه‌كان له‌هۆش خۆى چووه‌.
  بۆ تێگه‌يشتن له‌ هۆكاره‌كانى گيان له‌ ده‌ستدانى راسته‌وخۆى ئه‌و كه‌سانه‌ له‌گه‌رماودا‌، ماڵپه‌رى (بنتجيبيل) بڵاويكردووه‌ته‌وه‌ كه‌  كۆمه‌ڵێك توێژه‌رى بوارى پزيشكى چه‌ند لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامداوه‌، توانويانه‌ هۆكارى ئه‌م جۆره‌ مردنه‌ بدۆزنه‌وه‌ ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ كه‌ جه‌سته‌ى مرۆڤ ژماره‌يه‌كى زۆر خوێنبه‌ر هه‌ن كه‌ خوێن بۆ مێشك ده‌گوازنه‌وه‌ هه‌مووشيان له‌ پشته‌وه‌ى ملدا به‌ره‌و رووى سه‌ر تێده‌په‌ڕن، له‌ كاتى خۆشووشتن و سه‌رنووشتانه‌وه‌ بۆ پشته‌وه‌، خوێنبه‌ره‌كان له‌ناوچه‌ى ملدا ره‌ق ده‌بن، به‌مه‌ش گه‌يشتنى خوێن بۆ مێشك كه‌م ده‌بێته‌وه‌، له‌و كاته‌دا مرۆڤ هه‌ست به‌ گێژى ده‌كات و هاوسه‌نگى له‌ ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ له‌پشته‌وه‌ بخليسكێت و سه‌رى به‌ر زه‌وى بكه‌وێت، كه‌ ره‌نگه‌ دووچارى خوێنبه‌ر بوون بێ و له‌وانه‌يه‌ ببێته‌ هۆى گيان له‌ ده‌ستدانى.
ئه‌م جووڵه‌يه‌ش پێى ده‌گوترێ(وايد يسون) كه‌ به‌يه‌كێك له‌ مه‌ترسيدارترين ئه‌و جوڵانه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى مرۆڤ له‌ ساته‌وه‌ختى خۆشووشتنيدا هه‌ست به‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى بكات.

 

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر