ئهگهر ڕۆژانه قاپێک ماست بخۆیت چی بهسهر جهستهدا دێت ؟
هەواڵی /
19/2/2021
329 جار بینراوە
سوودی خواردنی ڕۆژانەی قاپێک ماست .
شهن پرێس :
ماست بە یەکێک لە شیرەمەنیە بەسوودەکان دادەندرێت و دەوڵەمەندە بە بڕێکی باش لە پڕۆتین، هەروەها ئەمەش هۆکارە بۆ پێدانی بڕێکی باش کالسیۆم بە جەستە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "webmd"، خواردنی ماست ڕۆژانە وا دەکات ئێسقانەکانی جەستە بەهێز بن، هەروەها سوودی تەندروستی جیاواز دەگەیەنێت بە جەستە.
لێرەدا سوودەکانی دەخەینەڕوو:
١. چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشییەکانی کۆڵۆن.
٢. یارمەتی توانەوەی چەوری زیان بەخشی ناو خوێن دەدات و بەمەش بەرزی پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.
٣. لە هەمان کاتدا سوودی هەیە بۆ ئێسقانی ددانەکان و لە کلۆربوون دەیانپارێزێت.
٤. خواردنی ماست هۆکارە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
٥. سیستمی هەرسکردن بەهێز دەکات لە جەستەدا.