#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

🔴ئەمریکیەکان ھەڕەشەی داخستنی قونسوخانەیان لە ھەولێر کردووە..!!

هەواڵی / 19/2/2021 483 جار بینراوە

🔴ئەمریکیەکان  ھەڕەشەی داخستنی قونسوخانەیان لە ھەولێر کردووە..!!

🔴دوور لەچاوی ڕاگەیاند سەفیری ئەمریکا لەعێراق و وەفدێکی یاوەری  کۆبوونەوەیەکی دووسەعاتیان لەگەل نێچیرڤان بارزانی کردووە ..


باڵوێزی ئەمریکا  دوور لەچاوی کامیراکان و دەزگاکانی ڕاگەیاند ، کۆبوونەوە یەکی دووسەعاتی لەگەل نێچیرڤان بارزانی سازداوە، کۆبوونەوەکەش دوو تەوەری بەخۆگرتووە.. سەعاتێکی کۆبوونەکە لەسەر  مووشەکبارانکردنەی ھەولێر بووە، سەعاتەکەی تریش لەسەر مەلەفی دەستگیراوەکان بووە..
لەکۆبوونەوەیەدا ئەمریکیەکان سەبارەت بە مەسەلەی موشەکبارانکردنە زۆر بەڕاشکاوانە  ، بە نێچیرڤان  بارزانیان ڕاگەیاندووە، ئەمە جۆرە (خەرقە ئەمنیانە )مایەی قبوڵکردن نین، ئێمە پارەیەکی زۆرو ئیمکانیاتێکی زۆر لێرە سەرف دەکەین و دەخەینە بەردەستتان، کەچی ئێوەش بەم شێوەیە ناتوانن ئەمنیەتی ناوشارەکان  و ئێمە بپارێزن..
لەوێدا باڵوێزی ئەمریکا  وەک ھەرەشەیەک و ئاگادارکردنەوەیەک بە نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاندووە، ئەگەر چارەسەری ئەو خەرقە ئەمنیانە و مەلەفی زینداکردنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانان نەکەن، ئێمە قونسوخانەی خۆمان لەھەولێر دادەخەین و بەجۆرێکی تر و بەشێوازی تر ئەمنیەتی خۆمان  و ناوچەکە دەپارێزین..
لەبەرامبەر ئەوەشدا  نێچیرڤان  بارزانی  داوای موڵەت و کاتی لەئەمریکیەکان کردووە، کەبەزووترین کات ئەو کێشانە چارەسەر بکات.
ئەوەبوو نێچیرڤان  بارزانی ئەو ڕاگەیاندراوەی سەبارەت بە دەستگیرکراوەکانی بادینان دەرکرد و ، ئەوەی مایەی سەرنجە لەو ڕاگەیاندراوە، دەڵێت ( ڕاگیراوان!) ناڵێت تۆمتباران یا تاوانیاران یا دەستگیرکراوەکان..
نێچیرڤان بارزانی    بۆ راستکردنەوەی باری لاسەنگی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی،  ھاتۆتە دەنگ، نەوەک بۆ پەرۆشی بۆ چالاکوانانی بادینان.. چونکە نزیکەی چوار مانگە  نێچیرڤان  بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێم سەبارەت بەم  مەلەفە  ھیچ قسەیەکی نەبوو.. خێرە لەناکاو  بەم جۆرە دێتە دەنگ..؟؟
بەڵام وادیارە ئەمریکیەکانیش لە شێوازی کاری مەسرور بارزانی بێ تاقەتن و نایانەوێ لەگەلی دابنیشن ، بۆیە روویان لەنێچیرڤان بارزانی کردووە، کە بۆ ئەم مەبەستە دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربھێنێ..
بۆیە بەخوێندنەوەی خۆم ڕەنگە نێچیرڤان بارزانی  بەیارمەتی ئەمریکیەکان، ھەوڵبدا ئەنجومەنی ئاسایش و لێپسراویەتی دەزگا ئەمنیەکان لە دەستی مەسرور  بارزانی دەربێنێ و خۆی سەرپەرشتی بکات..
ئەمە لەلایەک ، لەلایەکی تر کاتێک ئێمە ووتمان ئەگەر مەسرور بارزانی سەبارەت بەمەلەفی دەستگیراوەکان وەڵامی ئەرێنی نەبێ، ڕەنگە ببێتە مایەی کەمکردنەوەی ھەمانگی و پشتگیری ئەمرییەکان بۆ ھەرێم  ..ھەر ئەمەش ڕوویدا..!!
لەم ماوەیە چەندین دەزگای لێکۆلینەوە و ناوەندی ستراتیجی ئەمریکا، خەریکی پرۆژەیەک بوون، کەداوا لە ئیدارەی نوێی بادین بکەن، کەدەبێت ئەمریکا پشتگیری و ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکات..
بەڵام ئەم (دوو ڕووداو و پێشھاتە  )، موشەک بارانکردنەکە و زیندانیکردنی چالاکوانان ، وای لەو دەزگاو ناوەندانە کرد کە پاشەکشە لەپرۆژەکە بکەن و پشتگۆی بخەن.
بۆیە نێچیرڤان  بارزانی سەبارەت بە دەستگیرکراوەکانی بادینان  بەم شێوەیە  ھاتۆتە سەرخەت..


#لەنووسینێکی تردا  خوێندنەوەیەکی تر بۆ ھۆکارو ئامەنجەکانی پشت مووشەکبارانکردنەی  شاری ھەولێر دەکەین.
#تێبینی/ ئەم وێنەیە وێنەی ئەو کۆبوونەوەیە نیە..

نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس : دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر