به‌رنامه‌ی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ ده‌ستیپێكرد
هەواڵی /
19/2/2021
68 جار بینراوە
گفتووگۆ له سه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كرێت
به‌رنامه‌ی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ ده‌ستیپێكرد
شه‌ن پرێس:
كاتژمێر 10 به‌رنامه‌ی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵ ده‌ستی به‌كاره‌كانی
كرد‌و بڕیار وایه تا كاتژمێر 6ـی ئێواره به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی خشته‌ی
كاره‌كان.
له‌مڕۆدا جگه له‌وه‌ی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
كۆمه‌ڵی ئیسلامی راده‌گه‌ێنرێت له هه‌مان كات گفتووگۆ له سه‌ر په‌یڕه‌وی پێشنیاركراوی
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌كرێت.
له په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا بڕگه‌یه‌كی یاسایی هاتووه كه ده‌ڵێ
كۆنگره به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته، به‌و مانایه‌ی له‌یه‌ك كاتدا چۆن ده‌توانێت شه‌رعییه‌ت
له‌هه‌ر خولێكی سه‌ركردایه‌تی وه‌ربگرێته‌وه،ئاواش سه‌رله‌نوێ شه‌رعییه‌ت به‌داموده‌زگاكانی
حزب ده‌به‌خشێته‌وه.
رۆژی پێنج شه‌ممه،18ـی شوباتی 2021 كاتژمێر 10ـی سه‌ر له‌به‌یانی له شاری
سلێمانی و له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له تاسڵوجه به‌به‌شداری 892 ئه‌ندام چواره‌مین
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
له رۆژی یه‌كه‌میش دا مامۆستا
عه‌لی باپیر به‌كۆی ده‌نگ به كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژێردرایه‌وه و
دواتریش ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له 31ـی ئایاری 2001 راگه‌یه‌نراوه،تائێستا 3 كۆنگره‌ی
به‌ستووه‌و به‌م گۆنكرهی ئێستاش ده‌بێته چواره‌م،ئه‌گه‌ر چی له رووی زه‌مه‌نییه‌وه
بۆ هه‌ر 5 ساڵ جارێك كۆنگره‌یه‌كی به‌رده‌كه‌وێت،ئه‌مه‌ش هۆكاری بابه‌تیی خۆی هه‌بووه،چونكه
كۆمه‌ڵ بارودۆخی ناله‌باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی بۆ هاتوه‌ته پێشه‌وه،كه
پرۆسه‌ی كاری كۆنگره‌یان خاوكردوهتهوه.