#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ به‌رده‌وامه‌

هەواڵی / 19/2/2021 79 جار بینراوە

به‌ڕێوه‌چوونی چورامین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ
پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ به‌رده‌وامه‌

شه‌ن پرێس:
 پاش ئه‌وه‌ی له‌ درێژه‌ی كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو؛ له‌ ئێستادا له‌ده‌ووم رۆژی كاره‌كانی كۆنگره‌ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه‌.

له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامیدا بڕگه‌یه‌كی یاسایی هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێ كۆنگره‌ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاته‌، به‌و مانایه‌ی له‌یه‌ك كاتدا چۆن ده‌توانێت شه‌رعییه‌ت له‌هه‌ر خولێكی سه‌ركردایه‌تی وه‌ربگرێته‌وه‌، ئاواش سه‌رله‌نوێ شه‌رعییه‌ت به‌داموده‌زگاكانی حزب ده‌به‌خشێته‌وه‌.

رۆژی پێنج شه‌ممه،18ـی شوباتی 2021‌ كاتژمێر 10ـی سه‌ر له‌به‌یانی له‌ شاری سلێمانی و له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاسڵوجه‌ به‌به‌شداری 892 ئه‌ندام چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد كه‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.

له‌ رۆژی یه‌كه‌میش دا مامۆستا عه‌لی باپیر به‌كۆی ده‌نگ به‌ كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ و دواتریش ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ 31ـی ئایاری 2001 راگه‌یه‌نراوه‌،تائێستا‌ 3 كۆنگره‌ی به‌ستووه‌و به‌م گۆنكره‌ی ئێستاش ده‌بێته‌ چواره‌م،ئه‌گه‌ر چی له‌ رووی زه‌مه‌نییه‌وه‌ بۆ هه‌ر 5 ساڵ جارێك كۆنگره‌یه‌كی به‌رده‌كه‌وێت،ئه‌مه‌ش هۆكاری بابه‌تیی خۆی هه‌بووه‌،چونكه‌ كۆمه‌ڵ بارودۆخی ناله‌باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی بۆ هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌،كه‌ پرۆسه‌ی كاری كۆنگره‌یان خاوكردوه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو