كۆمەڵ بە دیدگا و كار و پڕۆژەی نوێوە لە سیاسەت و پەروەردەكردن بەردەوام دەبێت
هەواڵی /
18/2/2021
67 جار بینراوە
ماوه‌ی دوو رۆژ كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ به‌رده‌وام ده‌بێت
كۆمەڵ بە دیدگا و كار و پڕۆژەی نوێوە لە سیاسەت و پەروەردەكردن بەردەوام دەبێت
شه‌ن پرێس:
كۆنگرە بەپێ پەیڕەوی ناوخۆی كۆمەڵ، بەرزترین دەسەڵاتە و هەر لە كۆنگرەدا ئـەجیندا
فكرییەكانی حیزب دادەمەزرێتەوە و، سەركردایەتی و كەسی یەكەمی ئـەم حیزبە لە لایەن
ئـەندامانی كۆنگرە دیاری دەكرێن.
ئـەندامانی كۆنگرەی كۆمەڵی ئـیسلامیش بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە بەشداریی كۆنگرەی
چوارەمی حیزبەكەیان كردووە و بۆ ئـەوەی گۆڕانكاریی گونجاو لە پەیڕەو و پرۆگرامی حیزبەكەیاندا
بكەن
رۆژی پێنج شه‌ممه،18ـی شوباتی 2021 كاتژمێر 10ـی سه‌ر له‌به‌یانی له شاری
سلێمانی و له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له تاسڵوجه به‌به‌شداری 892 ئه‌ندام چواره‌مین
كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت
و له رۆژی یه‌كه‌میش دا امۆستا عه‌لی
باپیر به‌كۆی ده‌نگ به كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له 31ـی ئایاری 2001 راگه‌یه‌نراوه،تائێستا 3 كۆنگره‌ی
به‌ستووه‌و به‌م گۆنكرهی ئێستاش ده‌بێته چواره‌م،ئه‌گه‌ر چی له رووی زه‌مه‌نییه‌وه
بۆ هه‌ر 5 ساڵ جارێك كۆنگره‌یه‌كی به‌رده‌كه‌وێت،ئه‌مه‌ش هۆكاری بابه‌تیی خۆی هه‌بووه،چونكه
كۆمه‌ڵ بارودۆخی ناله‌باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی بۆ هاتوه‌ته پێشه‌وه،كه
پرۆسه‌ی كاری كۆنگره‌یان خاوكردوهتهوه.