#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

قوباد تاڵەبانی: خوازیارین كۆمەڵی ئیسلامی ئاوێنەیەك بێت بۆ راستكردنەوەی كەموكورتییەكان

هەواڵی / 18/2/2021 175 جار بینراوە

پیرۆزبایی ئاراستەی م.عەلی باپیر و ئەندامانی كۆنگرە دەكات
قوباد تاڵەبانی: خوازیارین كۆمەڵی ئیسلامی ئاوێنەیەك بێت بۆ راستكردنەوەی كەموكورتییەكان

شه‌ن پرێس:
قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی گرێدانی چوارەمین كۆنگرەی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی  مامۆستا عەلی باپیر و ئەندامانی كۆنگرەی چوارەم و لایەنگر و هەوادارانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی كوردستان  لە پەیامی پیرۆزباییەكەیدا وێڕای پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنەوەی مامۆستا عەلی باپیر دەلێت: خوازیارین كۆمەڵی ئیسلامی ئاوێنەیەك بێت بۆ راستكردنەوەی كەموكورتییەكان و پاڵپشتیش بێت بۆ چەسپاندن وبەرگری كردن لە نەگۆڕە نیشتمانی و نەتەوەییەكان.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا هاتووە: ئەزموونێكی بنیاتنەری كاركردنمان لەگەڵ سەركردەكانی كۆمەڵی ئیسلامی هەیە چ ئەوكاتەی بەشداری حكومەت بوون، یان لە ڕیزەكانی ئۆپۆزسیۆندابوون.

لە كۆتایی پەیامەكەشیدا ئاماژە بەوە دەدات: بەهیواین لە قۆناغی داهاتوو كاری هاوبەش زیاتر بكەین لەپێناو چەسپاندنی مافەكانی گەلی كوردستان و پەڕاندنەوەی بۆ كەناری ئارامی بەرامبەر ئەو پێشهاتانەی سەرچاوەی مەترسین.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌