#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

لاهور شێخ جه‌نگی،به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ پیرۆزبایی له‌ م.عه‌لیر باپیر و كۆمه‌ڵ ده‌كات

هەواڵی / 18/2/2021 102 جار بینراوە

ئه‌مڕۆ چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ستیپێكرد
لاهور شێخ جه‌نگی،به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ پیرۆزبایی له‌ م.عه‌لیر باپیر و كۆمه‌ڵ ده‌كات

شه‌ن پرێس:
 لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌میر و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و ئه‌ندامانی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات و بۆنه‌ی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ پیرۆزباییان لێده‌كات.

رۆژی پێنج شه‌ممه،18ـی شوباتی 2021‌ كاتژمێر 10ـی سه‌ر له‌به‌یانی له‌ شاری سلێمانی و له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ تاسڵوجه‌ به‌به‌شداری 892 ئه‌ندام چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد كه‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ 31ـی ئایاری 2001 راگه‌یه‌نراوه‌،تائێستا‌ 3 كۆنگره‌ی به‌ستووه‌و به‌م گۆنكره‌ی ئێستاش ده‌بێته‌ چواره‌م،ئه‌گه‌ر چی له‌ رووی زه‌مه‌نییه‌وه‌ بۆ هه‌ر 5 ساڵ جارێك كۆنگره‌یه‌كی به‌رده‌كه‌وێت،ئه‌مه‌ش هۆكاری بابه‌تیی خۆی هه‌بووه‌،چونكه‌ كۆمه‌ڵ بارودۆخی ناله‌باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی بۆ هاتوه‌ته‌ پێشه‌وه‌،كه‌ پرۆسه‌ی كاری كۆنگره‌یان خاوكردوه‌ته‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...


په‌یامی پیرۆزبایی لاهور شێخ جه‌نگی به‌ بۆنه‌ی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان


به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
برای به‌ڕێزم مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان

به‌ بۆنه‌ی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌م. هیوای سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌تان بۆ ده‌خوازم، ئومێده‌وارم ئه‌نجام و بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆنگره‌كه‌تان ببێته‌ مایه‌ی گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی حزبه‌كه‌تان و فاكته‌رێكیش بێت بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی سیاسی و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.


هه‌ر له‌ ئێستاشه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆم له‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزانه‌ی كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌م كه‌ سه‌رده‌كه‌ون و هه‌ڵده‌بژێردرێن بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان.

هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتووبن

لاهور شێخ جه‌نگی
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

زۆرترین بینراو