#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

ناوه‌ندێكی‌ هه‌ڵبژاردن: نه‌ ئه‌مساڵ و نه‌ ساڵی‌ داهاتووش هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق ئه‌نجام نادرێت

هەواڵی / 16/2/2021 142 جار بینراوە

ناوه‌ندێكی‌ هه‌ڵبژاردن: نه‌ ئه‌مساڵ و نه‌ ساڵی‌ داهاتووش هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق ئه‌نجام نادرێت
 
شه‌ن پرێس:
سه‌رۆكی‌ ناوه‌ندێكی‌ ستراتیژی‌ بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ عێراق پێی‌ وایه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ وابڕیاره‌ له‌مساڵ و له‌ عێراق ئه‌نجام بدرێت, پێشوه‌خته‌ نیه‌ و پێشبینیشی كردووه‌ كه‌ نه‌ ئه‌مساڵ و نه‌ ساڵی‌ داهاتووش ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ ئه‌نجام نه‌درێت.
(أحمد عنزی‌)ی‌ سه‌رۆكی‌ ناوه‌ندی‌ (هومه‌م)ی‌ ستراتیژی‌ بۆ توێژینه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ نه‌ له‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵ و نه‌ له‌ ساڵی‌ (2022)شدا هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ له‌ عێراق ئه‌نجام نادرێت.
عنـزی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ به‌هـۆی‌ قه‌یرانی‌ كۆرۆناوه‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق تووشی گرفتی‌ گه‌وره‌ی‌ لۆجستی‌ و دارایی‌ ده‌بێته‌وه‌ و پێشی وابوو كه‌ ته‌واوی‌ پارت و لایه‌نه‌كانی‌ عێراق ته‌نها بۆ مه‌رامی‌ گه‌ییشتن به‌ ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ده‌ده‌ن و هیچیان هه‌وڵی‌ خزمه‌تكردنی‌ نیشتیمان و هاووڵاتیان ناده‌ن.

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر