#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

كۆرۆنا گۆڕدراوه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌م شارانه‌ی‌ عێراق

هەواڵی / 16/2/2021 169 جار بینراوە

كۆرۆنا گۆڕدراوه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌م شارانه‌ی‌ عێراق
 
شه‌ن پرێس:
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عێراق ناوی‌ ئه‌و شارانه‌ی‌ ووڵاتی‌ دیاریكرد كه‌ كۆرۆنا گۆڕدراوه‌كه‌ی‌ تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.
(سیف بدر)ی‌ ووته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عێراق به‌ كه‌ناڵی‌ (العراقیه‌)ی فه‌رمیی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌ گۆڕدراوه‌كه‌ی‌ كۆرۆنا له‌ شاره‌كانی‌ (نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و به‌غدای‌ پایته‌خت) بڵاوبووه‌ته‌وه‌.
ووته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق باسیشی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ڕۆژانی‌ داهاتوودا وورده‌كاری زیاتر و ژماره‌ی‌ توشبووان به‌ نه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كه‌ن.
بۆ خۆپاراستنیش له‌ نه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ كۆرۆنا, سیف بدر ووتی‌ كه‌ هاووڵاتیان ده‌توانن به‌ هه‌مان ڕێكاره‌كانی‌ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی (كۆڤید-19) و به‌ستنی‌ ده‌مامك و پاراستنی‌ دووری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ڕاگرتنی‌ پاكوخاوێنی‌, خۆیان بپارێزن.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ ئاژانسی ڕه‌سمی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ عێراق (واع) له‌ زاری‌ لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ ڤایرۆسه‌ گۆڕدراوه‌كه‌ی‌ كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ عێراق.

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر