هـهنـجـیـری ووشـك .. ده‌رمانخانه‌یه‌ك له سروشته‌وه
هەواڵی /
16/2/2021
314 جار بینراوە
هـهنـجـیـری ووشـك .. ده‌رمانخانه‌یه‌ك له سروشته‌وه
شه‌ن پرَس:
هه‌نجیری ووشك به یه‌كێك له خۆراكه زۆر باش و به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌نرێت و جۆره‌ها سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستیمان, كه له پێكهاته‌كه‌یدا كانزاكانی (سۆدیۆم و ئاسن و فۆسفۆڕ و مه‌نگه‌نیز و ئاسن و كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم) هه‌یه, جگه له ده‌وڵه‌مه‌ندیی به ڤیتامینه‌كانی (ئه‌ی و بی و جی و بی یه‌ك و بی دوو و بی سێ و بی شه‌ش و كه‌ی) و ئه‌مانه‌ی لای خـوارهوهش هه‌ندێكن له سووده‌كانی:
1/ بۆ چالاكیی دڵ به‌سووده.
2/ یادگه (زاكیره) به‌هێز ده‌كات.
3/ دژی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه.
4/ نیشانه‌كانی پیربوون دواده‌خات.
5/ كاری ڕیخۆڵه‌كان چالاك ده‌كات.
6/ پێست به جوانی و شێداری ده‌هێڵێته‌وه.
7/ گرفته‌كانی گه‌ده چاره‌سه‌ر ده‌كات.
8/ قه‌بزی ناهێڵێت.
9/ كرداری هه‌رس خێراتر ده‌كات.
10/ ڕێگری ده‌كات له‌مانه‌وه‌ی پیسایی له‌ناو گه‌ده و ڕیخۆڵه‌كاندا.
11/ چالاكی زیاد ده‌كات و ته‌مبه‌ڵی ناهێڵێت.
12/ بۆ دابه‌زاندنی كێش زۆر باشه, چونكه به خـواردنی چه‌ند هه‌نجیرێك هه‌ست به تێربوون ده‌كه‌یت.
13/ بۆ دایكانی شیرده‌ر زۆر باشه.
14/ ئێسك پته‌و ده‌كات.