#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هەواڵی / 16/2/2021 497 جار بینراوە

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان
 
شه‌ن پرێس:
هه‌ندێك له‌ پیاوان كاتێك ته‌مه‌نیان هه‌ڵده‌كشێت, یان تووشی لاوازیی‌ سێكسی ده‌بن, په‌نا بۆ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ چالاككه‌ره‌ سێكسیه‌كان ده‌به‌ن تا له‌ په‌یوه‌ندیی‌ سێكسییان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بێ كێشه‌بن و تووشی هه‌ڵوێستێكی‌ ئیحراجی‌ نه‌بن, به‌ڵام پزیشكان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و چالاككه‌ره‌ سێكسییانه‌ زیانی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستیی كه‌سه‌ و كاریگه‌ری‌ لاوه‌كیی‌ ده‌بێت له‌سه‌ری‌.
ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ش هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌:


1/ سووربوونه‌وه‌ی‌ پێست.
2/ تووشبوون به‌ سه‌رئێشه‌ی‌ به‌رده‌وام.
3/ سكچوون.
4/ توشبوونی‌ به‌ نه‌خۆشی له‌ گه‌ده‌دا.
5/ كاریگه‌ریی‌ خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر فشاری‌ خوێنی‌.
6/ تووشی هه‌ستاریی‌ ده‌كات به‌ ڕووناكیی‌ زۆر.
7/ توانای‌ بینینی كه‌م ده‌كات.
8/ تووشی هه‌وكردنی‌ كۆئه‌ندامی‌ میز و میزه‌ڕۆی‌ ده‌كات.
9/ ئه‌گه‌ری‌ تووشبونی‌ به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ زیاد ده‌كات.
10/ وایلێده‌كات خۆی‌ به‌ كه‌سێكی‌ بچوك و كه‌م بزانێت.

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر