#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ په‌تاته‌ بخۆیت چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت ؟

هەواڵی / 16/2/2021 259 جار بینراوە

سـووده‌كـانـی‌ پــه‌تــاتــه‌ بـزانـه‌
 
شه‌ن پرێس:
په‌تاته‌ به‌ یه‌كێك له‌ خۆراكه‌ گرنگه‌كان داده‌نرێت كه‌ زۆر كه‌س به‌ گه‌وره‌ و بچوكه‌وه‌ حه‌زی‌ پێده‌كه‌ن و به‌ جۆره‌ها شێوه‌ و شێوازیش ئاماده‌ ده‌كرێت و ده‌خورێت.
لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێك له‌ سووده‌ نایابه‌كانی‌ په‌تاته‌ ده‌كه‌ین بۆ ته‌ندروستیمان:
1/ به‌ ڤیتامینه‌كانی‌ جۆری‌ (سی و بی) و كانزاكانی‌ وه‌ك (پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم و مه‌نگه‌نیز) و پڕۆتین و ڕیشاڵه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
2/ مه‌ترسیه‌كانی‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشیی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
3/ مه‌ترسیی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ و كۆنتڕۆڵی‌ شه‌كره‌ ده‌كات به‌وه‌ی‌ كه‌ ڕێژه‌ی‌ شه‌كری‌ ناو خوێن ڕێكده‌خات.
4/ دژی‌ زۆرێك له‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كار ده‌كات.
5/ دژه‌ ئۆكسیده‌, ئه‌وه‌ش چونكه‌ به‌ (فلافۆنۆید و كارۆتین و ترشی فینۆلی) ده‌وڵه‌مه‌نده‌, كه‌ وه‌ك دژه‌ ئۆكسیدی‌ زۆر به‌هێز له‌ له‌شدا كارده‌كه‌ن.
6/ به‌هۆی‌ بوونی‌ جۆره‌ نیشاسته‌یه‌كی‌ تایبه‌ت تیایدا, په‌تاته‌ ده‌بێته‌ ژه‌مه‌ خۆراكێكی‌ باش بۆ به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی‌ ناو ڕیخۆڵه‌.
7/ ده‌كرێت وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش ته‌ماشا بكرێت, چونكه‌ به‌ خـواردنی‌ بڕێكی‌ كه‌م له‌ په‌تاته‌, هه‌ست به‌ تێربوون ده‌كه‌یت.
8/ بۆ دایكانی‌ شیرده‌ر زۆر باشه‌.

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر