ئایا نەشتەرگەری جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟
هەواڵی /
14/2/2021
223 جار بینراوە
ئایا نەشتەرگەری جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟
وەڵام: لە باسەکانی ڕابوردوودا گوتمان ژنان دەتوانن خەنەو ڕەنگ و بۆیە و بۆنخۆشیی بەکار بێنن، لەم باسەشدا لەوە دەدوێین ئاخۆ دەتوانن لەڕووی شەریعەتی ئیسلامەوە، نەشتەرگەری بکەن بۆ لابردنی یان بۆ ڕێککردنی هەر ئەندامێکی جەستەیان.؟
زاناکان لەم مەسەلەیەشدا قسەو باسێکی زۆریان هەیە، بەڵام هەرچەند سەیری ڕوحی ئیسلام بکرێ کە چەندە گرنگی دەدات بە مرۆڤ و بەجوانی مرۆڤ، دەزانرێ کە ئەو جۆرە دەسکاریانە بە نەشتەرگەریی و هەر هۆکارێکی تر بۆ ژن و پیاو حەڵاڵەو رێی پێدەدرێ، بەبەڵگەی ئەوە کە پێغەمبەر ﷺ فەرمانی دا بە (عرفجه بن أسعد) کاتێ لەڕوداوێکدا لووتی بڕابوو، بچێت لە ئاڵتوون دروستی بکاتەوە.
ئیمامی (خەتابی) لە ڕاڤەی ئەم فەرموودەدا دەڵێ: دەشتوانن ئەندازەیەکی کەم زێڕ بەکاربێنن بۆ ئەو جۆرە شتانە دێنە پێش و پەیدا دەبن، لە کتێبی (المجموع)دا هاتووە: (یجوز لمن ژهب أنفه أو سنه أو أنملته، أن یتخژ مكانها ژهباً سواو أمكنه فچه وغیرها أم لا). کەوابوو دەسکاری دەم و چاو و ڕوخسارو، ڕێککردنی لووت و هەر ئەندامێکی تری لەش، کارێکی باش و پەسەندە لەشەریعەتی ئیسلامدا، وە بە (تغییر خلق الله) دانانرێت.
والله أعلم.
مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود