چ کاتێک سوننەتە قژی منداڵی ساوا بتاشرێ؟ تەنها بۆ کوڕ سوننەتە یان بۆ کچیش؟
هەواڵی /
13/2/2021
242 جار بینراوە
چ کاتێک سوننەتە قژی منداڵی ساوا بتاشرێ؟ تەنها بۆ کوڕ سوننەتە یان بۆ کچیش؟
پرسیار: چ کاتێک سوننەتە قژی منداڵی ساوا بتاشرێ؟ وە ئایا تەنها بۆ کوڕ سوننەتە یان بۆ کچیش؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە
لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سوننەتە لە رۆژى حەوتەمدا مووى سەرى منداڵى كوڕى تازە لەدایك بوو بتاشرێت .
لە سەمورەى كوڕى جوندوبەوە ڕەزاى خواى لێ بێ كە پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: ((كلُّ غُلامٍ رَهينةٌ بعقيقتِه، تُذبحُ عنه يومَ سابِعِه، ويُحْلَقُ، ويُسمَّى)) (1).
واتە: هەموو منداڵێكى تازە لەدایك بوو بارمتەى ئەو ئاژەڵەیە كە دەكرێت بە
گوێزەبانە بۆى و لە رۆژى حەوتەمیدا سەردەبردرێت بۆى و سەرى دەتاشرێت و ناوى
لێ دەنرێت.
سەبارەت بە تاشینى قژی کچ
پێشەوا ابن باز دەڵێت: (
منداڵى كوڕى تازە لەدایك بوو لە رۆژى حەوتەمدا سەرى دەتاشرێت و منداڵى كچ
قژى ناتاشرێ مەگەر بۆ چارەسەر نەبێت وەكو ئەوەى لەسەریدا نەخۆشیەك هەبێت
ئەوا ئەو كاتە بۆ چارەسەر ئاساییە ) ((فتاوى نور على الدرب)) (18/239).
هەروەها دەڵێت: ( سەرى منداڵى تازە لەدایك بووى كوڕ دەتاشرێت وهى كچ
ناتاشرێت.... وە فەرموودەى صەدەقەكردن بە كێشى قژە تاشراوەكە لاوازە ، و قژ
وموو هیچ كێشی نییە و مووتاشینى سەر تایبەتە بە كوڕ ) ((مسائل الإمام ابن
باز)) (ص: 201).
وه پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: (
مووى سەرى منداڵى تازە لەدایك بووى كوڕ لە رۆژى حەوتەمدا دەتاشرێت و هی كچ
ناتاشرێت، وە ئەگەر مووى سەرى كوڕەكە تاشرا ئەوا بە ئەندازەى كێشەكەى زیو
دەكرێت بە خێر و صەدەقە وەكو لە فەرموودەدا هاتووە وباشتریش وایە لە رۆژى
حەوتەمدا بێت ) ((مجموع فتاوى ورسائل العثيمين)) (25/215).
وه لە فەتواى لیژنەى هەمیشەییدا هاتووە: ( سەبارەت بە قژتاشینى منداڵ لە رۆژى حەوتەمدا دوو فەرموودە هاتووە:
یەكێكیان: " كاتێك فاتیمە رەزاى خواى لێ بێت حەسەنى بوو پێغەمبەرى خوا ﷺ پێى فەرموو: سەرى بتاشە.... " وە فەرموودەى دووەم: فەرموودەكەى سەمورەیە
كە دەڵێـت " هەموو منداڵێكى تازە لەدایك بوو بارمتەى ئەو ئاژەڵەیە كە
دەكرێت بە گوێزەبانە بۆى و لە رۆژى حەوتەمیدا سەردەبردرێت بۆى و سەرى
دەتاشرێت و ناوى لێ دەنرێت" جا فەرموودەى یەكەم لەكاتى لەدایك بوونى
حەسەندا بوو ، وە فەرموودەى دووەم بە لەفزى" غلام " واتە كوڕ هاتووە
وتایبەتە بە كوڕەوە نەوەك كچ، بۆیە شەرعى نییە كە قژى منداڵى كچ بتاشرێت
)((فتاوى اللَّجنة الدَّائمة - المجموعة الثَّانية )) (10/468).
وەهەروەها هاتووە: ( سوننەتە سەرى منداڵى كوڕى تازەلەدایك بوو لە رۆژى حەوتەمدا بتاشرێت و
گوێزەبانەى بۆ بكرێت و بە ئەندازەى كێشی قژەكەى ئاڵتون ببەخشرێت ) ((فتاوى
اللَّجنة الدَّائمة - المجموعة الثَّانية )) (10/15).
(1) أخرجه أبو داودَ (2838) واللَّفظُ له،
والتِّرمِذيُّ (1522)، والنَّسائيُّ (4220)، وابنُ ماجَهْ (3165)، وأحمدُ
(20139). قال التِّرمِذيُّ: حسَنٌ صحيحٌ. وقال ابنُ العربيِّ في ((عارضة
الأحوذي)) (5/431): أصحُّ ما يُروَى. وصحَّح إسنادَه النَّوويُّ في
((المجموع)) (8/435)، وصحَّحه ابنُ دقيقِ العيدِ في ((الاقتراح)) (121)،
وابنُ المُلقِّنِ في ((البدر المنير)) (9/333). ووَثَّق رجالَه ابنُ حجرٍ
في ((فتح الباري)) (9/507). وقال الشَّوْكانيُّ في ((السَّيل الجَرَّار))
(4/89): لا عِلَّةَ فيه. وصحَّح إسنادَه ابنُ بازٍ في ((مجموع الفتاوى))
(18/49). وصحَّحه الألبانيُّ في ((صحيح سنن أبي داود)) (2838)، والوادِعيُّ
في ((الصحيح المسند)) (455).