#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

چه‌ند هۆكارێكی شكستهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی .

هەواڵی / 8/2/2021 594 جار بینراوە

چه‌ند هۆكارێكی شكستهێنانی ژیانی هاوسه‌ریی .

ژن‌و مێرد هه‌میشه‌ سكاڵای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ناتوانن ڕێگه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنی باش له‌ نێوان خۆیاندا بدۆزنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ ئه‌ركێكی ئاسان نه‌بێت په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریی به‌شێوه‌یه‌كی جێ ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردووكیان دروست بكه‌ن. "تاریق مسته‌فا" پسپۆڕی بواری گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌، ئه‌و پێیوایه‌ په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێگای سۆز‌و خۆشه‌ویستیی بچێت به‌ڕێوه‌، به‌ڵام چه‌ندین ڕێگر هه‌ن كه‌ وا ده‌كه‌ن ژیان، خۆشیی‌و ڕازاوه‌یی خۆی له‌ده‌ست بدات‌و ببێته‌ دۆزه‌خێك كه‌ هه‌موو رۆژێك دووباره‌‌و چه‌ند باره‌ ببێته‌وه‌. له‌وانه‌شه‌ ئه‌و هۆكارانه‌، شتگه‌لێكی بچووك بن، به‌ڵام ژن‌ومێرد نازانن چییه‌، یان ده‌یزانن، به‌ڵام خۆیانی لێ بێئاگا ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌، چه‌ند هۆكارێكه‌ بۆ خراپبوونی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رگیریی:
1. ناكۆكیی‌و شه‌ڕه‌ده‌نگی ڕۆژانه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ سوشتی یه‌كێك له‌ژن‌و مێرده‌كه‌ بێت.
2. پشتگوێخستنی لایه‌كیان له‌لایه‌ن ئه‌وی دیكه‌یانه‌وه‌، به‌مه‌به‌ست بێت، یان بێ مه‌به‌ست.
3. خراپ به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندی نێوانیان، یان به‌ڕێوه‌بردنی به‌شێوه‌یه‌كی لاسه‌نگ، وه‌ك ئاره‌زووی زۆری یه‌كێكیان بۆ ئه‌وی دیكه‌، یان دووركه‌وتنه‌وه‌ی زۆر‌و بێ پاساوی یه‌كێكیان له‌وی دیكه‌یان.
4. سه‌ربه‌خۆبوونی یه‌كێكیان له‌داهاتدا، واته‌ یه‌كێكیان وه‌ك سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆی بژی وه‌هابێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ردووكیان له‌ژوورێكدا پێكه‌وه‌ بژین.
5. بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نهێنیی ماڵ بۆ كه‌س‌وكار‌و هاوڕێیان، ئه‌گه‌رچی بۆ ئامۆژگاریی‌و په‌ندوه‌رگرتنیش بێت.
6. به‌شدارپێكردنی لایه‌نی سێهه‌م له‌كێشه‌كانی نێوان خۆیاندا.
7. نه‌مانی خۆشه‌ویستیی‌و نه‌زانینی چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ بۆ یه‌كتر به‌ڕێگای جۆربه‌جۆر.
8. به‌ئه‌نقه‌ست پشتگوێخستنی بۆنه‌ گرنگه‌كان، كه‌ بۆ هه‌ردووكیان جێی گرنگیی بێت.
9. ڕێزنه‌گرتن له‌یه‌كتری‌و به‌سووك سه‌یركردنی تواناكانی یه‌كتر.
10. سه‌رزه‌نشتی زۆر‌و ده‌رخستنی كه‌م‌وكوڕیی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، هه‌میشه‌ باسكردنی لایه‌نه‌ خراپه‌یه‌كانی یه‌كێكیان له‌لایه‌ن ئه‌وی دیكه‌یانه‌وه‌.
11. زۆركردن له‌مێرد له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ زیاد له‌توانای مادیی خۆی، ئه‌ركی بدات به‌سه‌ردا.
12. شوێنكه‌وتنی ئاره‌زوو  خیانه‌تی هاوسه‌رگیریی كه‌ مێرده‌كه‌ ئه‌نجامی بدات.
13. هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ڵاق، كه‌ زۆربه‌ی جار مێرد وه‌ك شمشێرێك له‌سه‌ر ملی ژنه‌كه‌ی دایده‌نێت. یان به‌رده‌وام داواكردن له‌ژن كه‌ بڕواته‌وه‌ بۆ ماڵی باوكی. ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ زۆر به‌خێرایی ژیانی هاوسه‌ریی كۆتایی پێده‌هێنێت‌و تێكی ده‌دات.

خـێـزان

زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌رمانه‌ سێكسیه‌كان

هه‌ندێكن له‌ زیانه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویر