وێنە.. لە گوندێکدا دوو حکومەت دەسەڵات دەکەن
هەواڵی /
8/2/2021
202 جار بینراوە
وێنە.. لە گوندێکدا دوو حکومەت دەسەڵات دەکەن
لە گوندی ساڵحیەی سەر بە پارێزگای دێرەزووری سوریا دوو ئیدارەی جیاواز لە خۆی دەگرێت و دوو پارێزگا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
گوندی ساڵحیە هەڵکەوتەیەکی جوگرافی گرنگی هەیە، بەو پێیەی پارێزگاری دێرەزوو و حەسەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە ئێستاشدا، دوای زیاتر لە ساڵێك لە داخستنی جارێکی تر بەڕووی هەردوو پارێزگاکەدا کرایەوە.
گوندی ساڵحیە لەلایەن سوپای سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سوریا ئیدارەدەکرێت، لەو بارەیەشەوە، فازڵ زاهیر موختاری گوندەکە رایگەیاندووە، کردنەوەی سنوری گوندەکەیان ئاسانکاری بۆ دانیشوانی گوندەکە دەکات و خەڵکی ئەو شوێنە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ئاوارەکانی دوو پارێزگایەکەش ئەو گوندە جێدەهێڵن.
لەو گوندەدا ئەمریکا پارێزگاری لە بیرە نەوتەکان دەکات و هێزە چەکدارەکانی دوو لایەن ئیدارەی ئەو ناوچەیە دەکەن.
هاوکات، کەسوکاری ئەو ناوچەیە بە پاسپۆرت سەردانی یەکتری دەکەن هەرچەندە خەڵکی ئەو گوندەش بن.