فاروق عه‌لی: ئێمە ئەو مەعدەنە نین لەژێر فشاردا هەڵوێستی خۆمان بگۆڕین
هەواڵی /
27/1/2021
111 جار بینراوە
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
فاروق عه‌لی: ئێمە ئەو مەعدەنە نین لەژێر فشاردا هەڵوێستی خۆمان بگۆڕین
شه‌ن پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو
بڵاوده‌كاته‌وه كه له چه‌ند سایت و پێگه‌و په‌یجی سۆشیال میدیا بڵاوكراونه‌ته‌وه
كه په‌یجی فه‌رمی كه‌ناڵی په‌یام له ژێر فشاری پارتیدا (كورته فیلمی ته‌وه‌كل)ـی
سڕیبێته‌وه.
فاروق عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕمی میدیایی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاندووه، وێڕای ڕەتکردنەوەی
سەرلەبەری ئەم هەواڵە، دەبێ بەو پێگەو سایتانەش بڵێم: ئەوە کۆمەڵی ئیسلامیی و کەناڵی
ئاسمانیی پەیام نییە کەس جورئەتی هەبێت و بتوانێت فشارمان لێ بكات، ئێمە ئەو مەعدەنە
نین لەژێر فشاردا هەڵوێستی خۆمان بگۆڕین.
فاروق عه‌لی راشیگه‌یاندووه، ئەوەی جێگەی سەرنجە سایتی ستاندەرە بەبێ پشتڕاستکردنەوەی
هەواڵەکە لەکاتێکدا باش ئێمەدەناسێت و رابردوومانی بینیوەو دەزانێ ناکەوینە ژێر
کاریگەری هیچ هەرەشەو فشارێکەوە، کەوتوەتە هەڵەوەو لە سەرچاوەیەكی دیکەوە هەواڵەکەی
وەرگرتوە، بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە ناڕاستانە جگە لە بێمتمانەترکردنی ئەوپێگانە
لەلای خوێنەر هیچ شتێک سەوز ناکات و ئەنجامی نابێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ روونیده‌كاته‌وه، سڕینەوەی بابەتەکە لە
سۆشیاڵ میدیای پەیام، پەیوەستە بەستراتیژو پڕەنسیپی کارکردنی خۆمانەوە، کەئێمە میدیایەکی
بێمۆڕاڵ نین و لەپێناو زیادکردنی لایک ڕێگە بەبێڕێزی بدەین، ئێمە ڕەخنەدەگرین، بەڵام
بێڕێزی ناکەین بەتایبەت لەبابەتێکدا پەیوەست بێ بەپرسی ئاینی و نیشتمانی و نەتەوەییەوە.
له‌باره‌ی هۆكاری سڕینه‌وه‌ی كورته فیلمه‌كه له سۆشیال میدیای په‌یام؛
فاروق عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت، ئەوبابەتە نەیەکەم بابەت
بووە لابرا بێت نەدوابابەتیش دەبێت، بەڵکو هەرشتێک لەگەڵ ستراتیژی میدیایمان دا یەک
نەگرێتەوە چاوپۆشی لێناکەین، دابەزاندنی ئەو ڤیدیۆیە ئیجتیهادی شەخسی رۆژنامەنووسێكمان
بووەو وەكو بابەتێكی رۆژنامەوانیی ئاسایی رۆژانە مامەڵەی لە گەڵ كردووە، لابردنەكەشی
تەنها هۆكاری ئەوە بووە كە بێگومان ستراتیژی
ئێمە پاراستنی بەها ئایینی و کۆمەڵایەتی و بەرژەوەندیە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانەو
هیچی دیكە.