#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

بەرپرسێکی باڵای پارتی هه‌رێمی کوردستانی جێهێشتووە و له‌ كه‌نه‌دا داواى مافى په‌نابه‌رى ده‌كات

هەواڵی / 27/1/2021 454 جار بینراوە

پارتی رازی نییە تەمەنی کۆمسیۆن درێژ بکرێتەوە
بەرپرسێکی باڵای پارتی هه‌رێمی کوردستانی جێهێشتووە و له‌ كه‌نه‌دا داواى مافى په‌نابه‌رى ده‌كات

شه‌ن پرێس:
بوارنیوز
هەندرێن محەممەد، سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، کە پلەکەی بریکاری وەزیرە و لەسەر پشکی پارتی پۆستەکەی وەرگرتووە، هه‌رێمی کوردستانی جێهێشتووە و لە کەنەدا داوای مافی پەنابەری کردووە.
به‌هۆى رۆیشتنى هەندرێن محەممەد و ته‌واوبوونى ماوه‌ى یاسایى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران، پارتى لە هەوڵدایە جارێكى تر كۆمسیۆنه‌كه‌ به‌ كاندیدانى نوێ كارا بکاتەوە.
كۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمى كوردستان - عێراق، به‌پێى یاساى ژماره‌ (4)ى ساڵى 2014 كارده‌كات، به‌ڵام دواى تێپه‌ڕبوونى پێنج ساڵ به‌سه‌ر كاركردنیان، له‌ سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران كه‌ له‌ نۆ ئه‌ندام پێكدێت، ماوه‌ى كاركردنیان به‌سه‌رچووه‌.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کارا دەکرێتەوە
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار نیوز كه‌ لە به‌رپرسێكى باڵاى پارتى وه‌ریگرتوون‌، دواى ته‌واوبوونى وه‌رزى زستانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، پارتى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم كارا ده‌كاته‌وه‌.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى به‌ (بوار)ى راگه‌یاند: جگه‌ له‌ به‌سه‌رچوونى ماوه‌ى كاركردنى كۆمسیاران. ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌، هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم له‌ كه‌نه‌دا داواى په‌نابه‌رى كردووه‌ و به‌نیاز نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.
بەپێی زانییارییە پشتڕاستکراوەکان، هەندرێن محەممەد چەند ساڵێک پێش ئێستا کاری بۆ جێھێشتنی کوردستان کردووە، وەک هەنگاوی یەکەمیش دوو ساڵ پێش ئێستا هاوژین و منداڵەکانی ناردوونەتە ئەو وڵاتە.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكى كۆمسیاران كۆچى دوایى كردووه‌ و جوتیار عادل كه‌ كۆمسیار بوو، بووەته‌ گوته‌بێژى حكومه‌ت، بۆیه‌ پارتى جارێكى دیكه‌ كۆمسیۆنه‌كه‌ كارا ده‌كاته‌وه‌.
پارتی رازی نییە تەمەنی کۆمسیۆن درێژ بکرێتەوە
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى گوتیشى: "هه‌رچه‌نده‌ پێشتر كۆمسیۆن داواى له‌ په‌رله‌مان كردبوو ته‌مه‌نى كۆمسیۆن درێژبكاته‌وه‌، به‌ڵام پارتى به‌وه‌ رازى نییه ‌و ده‌یه‌وێت جارێكى دیكه‌ كه‌سانى دیكه‌ له‌ كۆمسیۆن دابندرێن".
خه‌دیجه‌ عومه‌ر، له‌ فراكسیۆنى پارتى و ئه‌ندامى لێژى یاسایی په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاند: به‌پێى یاساكه‌ ماوه‌ى كاركردنى كۆمسیاران به‌سه‌رچووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت جارێكى تر ئه‌ندامان متمانه‌ى په‌رله‌مان وه‌ربگرن. كۆمه‌ڵێك سیڤى پێشكه‌شى كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى كۆمسیاران.
عه‌باس فه‌تاح، له‌ فراكسیۆنى یه‌كێتى و جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ (بوار نیوز)ى گوت: "به‌هۆى به‌سه‌رچوونى واده‌ى كاركردنیان، لایه‌نه‌كان حه‌قى خۆیانه‌ جارێكى تر كاندیدەکانیان دیارى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان متمانه‌یان پێبدات".
ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە نۆ ئەندام پێکدێت، بەپێى یاسا هەر خولێکی ئەنجوومەنەکە لە پێنج ساڵ تێناپەڕێت و، هەر ئەندامێکیش بۆی هەیە دوو خول لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، بە مەرجێک لە پەرلەمانەوە بڕیاری لەسەر بدرێت.

زۆرترین بینراو