بەرپرسانی پارتی لە هەولێر غەدر لە پارتییەكانیش دەكەن .. گهنجێك دهبێته قوربانی پێشبڕكێ ئوتومبێل
هەواڵی /
27/1/2021
303 جار بینراوە
بەرپرسانی پارتی لە هەولێر غەدر لە پارتییەكانیش دەكەن
مەحموود یاسین كوردی
كوڕی
سەرمایەدارێکی گەورەی پارتی بە ناوی (م ف) كە بازرگانی ئۆتۆمبێل لەگەڵ چەند كەسێكی
بنەماڵەی بارزانی دەكات لە گەڕەكی وەزیرانی شاری هەولێر بە ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل نوێ
خەریكی سیباق بووە بە تووندی خوی بە گەنجێك بە ناوی (یونس سۆران) كێشاوە و جێهیشت
و دەمودەست گیانی لە دەستداوە بۆ رۆژی دواتر دوای نیوەڕۆكەی براوەتە توب عەدلی ئینجا
كەسوكارەكەی زانیویانە كوڕەكەیان مردووە.
یونس، شەو بۆ وەرزش كردن چووتە دەرەوە كە كوڕی (سۆران ئەبوبەكر) بەرێوەبەرە
لە ژووری بازرگانی و مامی راوێژكاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و مامێکی دیکە عەقیدە
لە وەزارەتی پێشمەرگە و دەرچووی زانكۆی كوردستانە لە هەولێر و ماستەری لە توركیا هێناوەتەوە
بە مەبەستی سەردانیكردنی دایك و باوكی گەڕاوەتەوە هەولێر كەچی لە لایەن كوڕی ئەو دەوڵەمەندە
بە تۆمۆبێل لێدراوە و تاوەكو ئێستا تۆمەتبارەكە دەستگیر نەكراوە، كەچی بەرپرسانی گەورەی
پارتی و بنەماڵەی بارزانی بە تەلەفۆن داوایان لە باوكی گەنجەكە كردووە کە وەكو
رووداوێكی قەزاو قەدەر سوڵح بكات، باوكی گەنجەکە رازی نییە داوا دەكات دادگا و یاسا
رۆڵی خۆیان ببین، چونكە ئەو تەنیا ئەو تاقە كوڕەی هەبووە، بەداخەوە ئێستا دۆخی دەروونی
دایك و باوكی ئەو گەنجە زۆر باش نییە بە هۆی شۆكی ئەو رووداوە دڵتەزینە.
(م ف) سەرمایەدارێكی ناسراوە لە هەولێر ماوەیەك
پێش ئێستا كوڕێكی دیكە بەهۆی تیژ لێخورینی بە تووندی خۆی لە دوو پاقلەفرۆشی لە سەر
شەقامی 60 مەتری شاری هەولێردا دواتر بە سوڵح كێشەكە چارەسەركرا.
*وێنەی یونسی جوانەمەرگ و باوکی