#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

بەفشاری ئەمریكیەكان لێبڕینی موچەی پێشمەرگە راگیرا .

هەواڵی / 25/1/2021 186 جار بینراوە

بەفشاری ئەمریكیەكان لێبڕینی موچەی پێشمەرگە راگیرا .

سەرچاوەیەكی ئاگادار و بەرپرس لەوەزارەتی پێشمەرگە پێیڕاگەیاندم"لەسەر داوای وەزیری  پێشمەرگەو  لەسەر داوای ئەمریكیەكان  ئەو پارەیەی كەهاوپەیمانان دەیاندا بە حكومەتی هەرێم لەمەودووا ناچێتەوە وەزارەتی دارایی ،بەڵكو وەزارەتی پێشمەرگە راستەوخۆ وەریدەگرێت و مامەلەی پێوە دەكات".
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد" ئەمریكیەكان وتویانە ئێمە رازی نابین موچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە بە لێبڕینەوە دابەش بكرێت،بۆیە لەم مانگەداو لەمەودوا 14لیواكەی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین موچەی مانگانەیان پێدەدرێت،جگە لە دیوانی وەزارەت و یەكەی حەفتا و هەشتا".
هێمن مامەند


زۆرترین بینراو