#كۆمه‌ڵ # چواره‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ #دەستگیركراوانی بادینان

ئاسۆ ئەحمەد ـ پەیامنێری پێشووی ئێن ئاڕتی : ئێن ئارتی بۆ منی دەرکرد ؟

هەواڵی / 25/1/2021 501 جار بینراوە

ئاسۆ ئەحمەد ـ پەیامنێری پێشووی ئێن ئاڕتی : ئێن ئارتی بۆ منی دەرکرد ؟

🔴ئێن ئارتی بۆ منی دەرکرد ؟
🔹لەڕۆژی دەرکردنمەوە لە ئێن ئارتی کە دەکاتە نزیکەی 60ڕۆژ من یەک پۆستم کردوە و تەنها وتم ئیتر من پەیامنێر نیم ،
بەڵام زۆر ئەم پرسیارەم لێ دەکرێت بۆ وازت لە ئێن ئارتی هێنا؟
🔸پێم خۆشە  چیرۆکی من و ئێن ئارتی بخوێننەوە
🔹چەند مانگێ پێش ئەوەی بەیانیەکی زوو بەرێوەبەری ئیدارەی ئێن ئارتی زۆر بەناشرینی تلفۆنم بۆبکات و پێم بڵێ تۆ ئیتر پەیامنێرمان نیت و کۆتای بەڕاژەت هاتوە ،بەبێ ئەوەی باس لە هیچ کەمو کوری و خراپ و هەڵەیەک بکرێ و هیچ هۆکارێک هەبوو بێت ،بەژمارەی نۆرماڵی کەناڵ  تلفۆنێکم بۆکرا وتیان ئاسۆ بەبڕیاری ئیداری و بەرپرسانی کەناڵ دەبێ تۆ "سێ" ڕۆژ هیچ کار نەکەیت و دەرکەوتن لەسەر شاشە نەبێت و نەچیتە نوسینگه ش منیش لەتەلەفۆنەکەدا وتم پابەند دەبم ، دووای ئەو بڕیارە من لەو سێ ڕۆژەدا نامەو تلفۆنم بۆ هەموو ئەوکەسانە کردوە کە لەئێن ئارتین لە بەرزترینەوە بۆ نزیم ترین هەمووی ڕەتی دەکردەوە کەبڕیاری لەو شێوەیە درابێ ، بەهەر حاڵ دووای سێ ڕۆژ تلفۆن کرا من بچمە سلێمانی بۆ ناو کەناڵ کەڕۆیشتم کەسێک کە ئەوکات کاری بەرێوەبەری ئێن ئارتی بوو لەژوری بەرێوەبەر دانیشتین وتی بەڵێ ڕاستە بڕیارە کە دراوە پێمان باش نەبوو بە تلفۆن پێت بڵێین بۆیە داوامان کرد بێیتە سلێمانی بۆناو کەناڵ ، ئیتر وتی  دەوترێت ئاسۆ سەر بە فڵان حیزبە،  ڕاپۆرت وبەرنامەی سەکۆ و کارەکانی تریش دژی فڵان حیزب نیە ، ئێستا تۆ دەزانی ئێن ئارتی هی کام حیزبە و کێ خاوەنیەتی ، بۆیە دەبێ باپەندی لایەنگیری و لایەنداری ئێن ئارتی بیت ، پێم گووت گرێبەستی من لە ساڵی 2016 کە دەست بەکار بووم لەسەر بنەمای بێ لایەنی بووەو بەگرێبەستی کارکردنم پابەندم ، هیچ لایەک دوژمنی من نیە ، ڕۆژنامەنوسیانە لەگەڵ نیگەرانی خەڵکم ، نیگەرانیان دژی هەر لایەک بێت . ئیتر قسەکۆتای هات و وتیان باشە بڕۆوە کاری خۆت بکە، منیش وەک ڕۆژانی تر دەستم بەکار کردن کردەوە ،تا ئەوکاتەی بڕیاری یەکجاری درا کە دەبێ من لە ئێن ئارتی دووربخرێمەوە .
 ئیتر هۆکاری دەرکردنم لەلایەن بەرپرسانی کەناڵە بێ لایەنەکە ئەم باسە بو بۆ ئەوانەی لەپۆست و قسەکانم تێگەیشتن .
🔸تێبینی : ئێستا من بۆ هیچ میدیایەک کار ناکەم پێویستیشم پێ نیە ، نەبووم بە پارتی و نەیەکێتی و نەهیچ حیزبێکی تر ، لە کۆگایەکی ماددە خۆراکیەکان کار دەکەم وبژێوی ژیان پەیدا دەکەم ، بۆیە ئەم ڕونکردنەوەیه ش دەدەم نەک حیزبەکەی ئێن ئارتی و لایەنگرەکانیان بێژن دەمی چەورکراوه و ئەو شتانە .
🔹زۆرخەجاڵەتی  ئەو هاورێ و برادەرو  بینەرە ئازیزانەشم  تائێستا وڵامی پرسیارەکانیانم  نەدابوەوە ، بەلایەکی تریشدا من هەر نەم ویست ئەمانەی ئێستا نوسیووم بی درکێنم بەڵام ، هەست دەکەم گوێم لە قسەو باسی جۆراو جۆرو قسەو قسه لۆکی تر دەبێ .بۆیە بەپێویستم زانی هۆکار دورکەوتنەوەم بۆ هەموو لا ڕوون کەمەوە.
🔸ئێستاش بۆ مێژو دەڵێم ، ئەوەی بە گوێتان دەیبیستن ،  نای بینن .
ئاسۆ ئەحمەد ـ پەیامنێری پێشووی ئێن ئاڕتی

زۆرترین بینراو